دوای نانخواردن ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە
دوای ئەوەی نانی ژەمەكانت خوارد پێویستە لە ئەنجامدانی چەند هەڵەیەك دوور بكەویتەوە كە دەبێتە هۆی سوود وەرنەگرتن لە و خۆراكەی خواردوتە .
1- توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە كە كێشانی یەك جگەرە دوای نانخواردن هاوشێوەی كێشانی 10 جگەرە زیانی دەبێت و بەهای ئەو خۆراكانە كەمدەكاتەوە كە خواردوتە ، ئەگەر تا ئێستا ئەم هەڵەیەت ئەنجامداوە ئەوە هەوڵبدە لەم كارە دوور بكەویتەوە .
2-خواردنی میوەكان ڕاستەوخۆ دوای نانخواردنی ژەمەكان دەبێتە هۆی ئازاری گەدە ، ئەگەر زۆر ئارەزووی خواردنی میوەش دەكەیت ئەوە پێش نانخواردن میوە بخۆ .
3- دوای نانخواردن پشتێن لەسەر كەمەرت مەبەستە ئەمە توشی ئازاری گەدە و ڕیخۆڵەكانت دەكات.
4- بەهیچ شێوەیەك ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن گەرماو مەكە، چونكە خۆشتن ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن وادەكات سوڕی خوێن خێراتربێت بۆ ناوچەی سك و گەدە و هەرسی گەدە قورس بێت .
5-بۆ ئەوەی جەستەت سوود لەو خۆراكە وەربگرێت كە خواردوتە چاكتر وایە دوای نانخواردن بەپێ نەڕۆیت .
6-مەخەوە : دوای ئەوەی ناتت خوارد مەخەوە بۆ ئەوەی جەستەت توانای سوتاندنی كالۆری هەبێت .
7- لە كۆتایدا دوور بكەوەرەوە لە خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای خواردنی نانی ژەمەكان چونكە چا بڕێكی زۆر ترشەڵۆكی سروشتی لە پێكهاتەیدا هەیە و كاتێك دوای نان خواردن بخورێتەوە ئەوە پرۆتینی ناو جەستە وشك دەكاتەوە و هەرسی گەدە ئاڵۆز دەكات و كانزای ئاسن لە جەستەدا تێكدەشكێنێت .
0 .:
إرسال تعليق