هۆكارن بۆ دروستبونی زیپكە

هۆكارن بۆ دروستبونی زیپكە



زۆرێك لەگەنجان كێشەی دروستبونی زیپكەیان هەیە لەسەر ڕوخساریان ئەویش بەهۆی هۆكارە بۆماوەییەكان وە بێت یان تێكچونی هۆرمۆنەكان یان ئەو خواردنەی ڕۆژانە دەیخۆن هۆكارە بۆ دەركەوتنی ئەم كێشەیە، لەم بابەتەدا سەرەكیترین هۆكارەكانی دروستبونی زیپكە لەسەر ڕوخسار ڕوندەكەینەوە.

1-شەكر و كاربۆهیدرات : ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر شەكر و كاربۆهیدرات لەپێكهاتەیاندا هەیە بەشێوەیەكی بەرچاو هۆكار دەبن بۆ دەركەوتن و زیادبونی زیپكەی ڕوخسار لەوانەش (شیرینی و ئایسكرێم و پەتاتەی سورەوكراو)،هەندێك لە كارلێكە كیمیاویەكانی ناوجەستەش هۆكار دەبن بۆ زیادبونی مژینی ڕێژەی چەوری ناو جەستە و دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕوخسار.

2-خواردنی گۆشتی مریشك كە پێشتر ئەو مریشكە هۆرمۆنی پێدرابێت هۆكار دەبێت بۆ دەركەوتنی زیپكە لەسەر پێستی ڕوخسار .

3-زیادەڕەویكردن لەخواردنی شیر و بەرهەمەكانی هۆكار دەبێت بۆ دەركەوتنی زیپكە لەسەر پێستی ڕوخسار .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك