ڕێگەكانی چارەسەركردنی برینی ناو دەم
دروست بوونی برین لەناو دەمدا كێشەیەكە كە ڕوبەڕووی هەموو تەمەنە جیاوازەكان دەبێتەوە و هەندێكجار چارەسەری ئەم كێشەیە پێویستی بەسەردانی پزیشك دەبێت ، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی برینی ناو دەم پێویستت بەم ڕێنماییانە دەبێت .
1-بۆ كەمكردنەوەی ئازاری برینی ناو دەم وەك ڕێگەیەكی خێرا دەتوانیت سەهۆڵ بەكاربهێنیت ، ئەویش بەشێوەیەكی هێواش پارچە سەهۆڵەكە بهێنە بەو شوێنەی ناودەمت كە برینی لەسەر دروست بوە .
2-دەتوانیت كەمێك هەنگوین بخەیتە سەر شوێنی برینەكەی ناو دەمت بۆ چارەسەر و چەند جار دوبارەكردنەوەی ئەم كارە وادەكات خێراتر شوێنی برینەكە چارەسەر بێت .
3-لانی كەم پێویستە ڕۆژانە دوجار غەرغەرە بە خوێیاو بكەیت ، ڕەنگە ئەمە كەمێك بێزارت بكات و ئازارت بدات بەڵام زۆر كاریگەر و بەهێزە .
4-كەمێك زەیتی گوێزی هندی بخەرە سەر شوێنی برینەكەی ناودەمت ، ئەمە هەستكردنت بە ئازار كەمدەكاتەوە و چارەسەریشی دەكات .
5-دەتوانیت كەمێك جێڵی ئەلۆڤێرا بخەیتە سەر شوێنی برینەكەی ناو دەمت بۆ چارەسەرێكی خێرا .
6-كیسەی چای ڕەشی ئامادەكراو دوای ئەوەی كردت بەچا كیسەكە بیخەرە سەر شوێنی برینەكەی ناو دەمت .
7- دوور بكەوەرەوە لەبەكارهێنانی ئەو جۆرە خاوێنكەرەوانەی دەم كە كهول لەپێكهاتەیاندا هەیە چونكە ئەمە ناو دەم وشك دەكاتەوە و برینەكەش گەورەتر دەكات ، ئەو فڵچانەش بۆ خاوێنكردنەوەی ددانت بەكاربهێنە كە نەرمە و ئازاری ناو دەمت نایات .
0 .:
إرسال تعليق