زیانەكانی ماچكردنی مل

زیانەكانی ماچكردنی مل


توندو تیژی لەكاتی پەیوەندی سۆزداری هۆكارە بۆ دەركەوتنی پەڵەی شین لەسەر جەستە و هەندێكجار ئەم ڕەفتارە چێژ بە پەیوەندیەكە دەدات ، ماچكردنی مل چەند زیانێكی دەبێت لەوانەش :

1- دەركەوتنی پەڵەی سوور لەسەر مل دوای ماچكردنی ئەم شوێنەی جەستە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە بڕی  كانزای ئاسن لە جەستەدا كەمە:ئەگەر دوای ئەوەی ماچی ملت كرا و زۆر بەزووی لەشوێنی ماچەكە پەڵەی شین و  سوور  دەركەوت ئەوە مانای ئەوەیە كە كانزای ئاسن لەجەستەدا كەمە و بۆ ئەوەش پێویستە ئەو خۆراكانە زۆر بخۆیت كە ئەم كانزایە لە پێكهاتەیدا هەیە وەك (سپێناغ و سڵق ) 

2-لەبەر ئەوەی جۆری پێستی مرۆڤەكان هاوشێوە نیە  هەندێكجار ئەو پەڵەیەی لەشوێنی ماچكردنەكە دروست دەبێت سوور دەبێتەوە و ئەم سوربونەوەیەش لەو شوێنەدا لاناچێت چونكە خوێن لە شوێنی ماچەكە كۆدەبێتەوە ، بۆ ئەوەش چاكتر وایە دوور بكەنەوە لەماچكردنی لامل بەقوڵی  .

3-بەركەوتن بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ ڕێگەیەكە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی و ماچكردنی مل یەكێكە لە هۆكارەكانی گواستنەوەی هەندێك جۆری نەخۆشی .

4-ئەو كاتەی ماچی مل دەكرێت بەهێزێكی زۆر ئەوە مەترسی لەسەر ئەو كەسە دروست دەبێت كە ماچ دەكرێت چونكە ڕەنگە هەندێكجار ئەمە كێشە دروست بكات و ئەو پەستانە زۆرەی لەكاتی ماچكردندا دەكرێتە سەر مل كاریگەری دەكاتە سەر ملولە سەرەكیەكانی خوێن و كۆئەندامی دەمار و ڕەنگە ئەمە هۆكاربێت بۆ جەڵتەی دڵ .

5-هەندێك كەس سەهۆڵ یان دەسڕی تەڕ یان دەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان یان پارچەیەك پەڕۆی تەڕكراو بە ئاوی گەرم بۆ  كاڵكردنەوەی  ئەو پەڵەیە بەكاردەهێنرێنن بەڵام لە ڕاستیدا ئەو سووربونەوە و نیشانانەی دوای ماچكردنی مل دەردەكەوێت  بەهیچ كام لەم پێكهاتانە كاڵنابێتەوە و تەنها دوای تێپەڕبوونی كات ڕەنگە كاڵببێتەوە  
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك