چۆنیەتی خۆپاراستن لە ئازاری گەدە لە مانگی ڕەمەزاندا
بۆ ئەوەی ئازاری گەدەت توش نەبێت لەمانگی ڕەمەزاندا پێویستە گەدەت ئامادە بكەیت بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەريدا دێت لەماوەی ئەو مانگەدا .
لەسەرەتای مانگی ڕەنەزاندا كاتێك بەڕۆژوو دەبن هەندێكجار مرۆڤ توشی كێشەی گەدە و قۆڵۆن دەبێتەوە و ئەمەش بەهۆی خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراكەوە دەبێت لە دوای بەربانگ كردنەوە و خواردنی ئەو خۆراكانەش كە كالۆری زۆر بەجەستە دەبەخشن .
بۆ ئەوەی لە ئازاری گەدە و ڕیخۆڵەكان دووربن ئەوە پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن :
1- كاتێك بەربانگ دەكەیتەوە بە دەنكێك خورما و پەرداخێك ئاو ڕۆژوەكەت بشكێنە .
2- دوای شكاندنی رٍۆژوەكەت كەمێك زەڵاتە بخۆ بۆ ئەوەی هەست بەتێربوونی گەدەت بكەیت .
3- كاتژمێرێك دوای خواردنی زەڵاتەكە ژەمێك بخۆ كە پرۆتین و كاربۆهیدرات لەپێكهاتەیدا هەبێت .
4- كاتژمێرێك دوای خواردنی ئەو ژەمەی لەسەرەوە باسمانكرد پارچەیەك شیرینی یخۆ .
5- بە تەواوەتی دوور بكەوەرەوە لە خواردنی خۆراكە سورەوكراوەكان و بەرهەمە شیرەمەنیەكان و لەدوای بەربانگ كردنەوە هەتا كاتی پارشێو میوەی جۆراوجۆر بخۆ بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامین و پێكهاتەی تەندروستی دەست بكەوێت .
0 .:
إرسال تعليق