ئەم هۆكارانە واتلێدەكەن بەیانیان شەربەتی ئەنەناس بخۆیتەوە
شەربەتی ئەنەناسی سروشتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵ و كانزاكان ، خواردنەوەی پەرداخێك لەم شەربەتە ئەم سوودە تەندروستیانەی دەبێت .
1- هەرسی گەدە ئاسان دەكات و چەوری زیاددەی جەستە دەسوتێنێت و ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی كێشی جەستە دەدات بەشێوەیەكی زۆر خێرا .
2- جەستە لە ژەهر و پێكهاتە نا تەندروستەكان خاوێن دەكاتەوە چونكە لە ناویدا ئەنزیم و دژە ئۆكسێنەر و ڕیشاڵ هەیە .
3- ڕێگری دەكات لە دەركەوتنی نیشانە پێش وەختەكانی پیری لەسەر ڕوخسار چونكە پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكانی تیادایە .
4-ددانەكان خاوێن و تەندروست دەكات و شەربەتێكی زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی .
0 .:
إرسال تعليق