سودەكانی خواردنەوەی شەربەتی مۆز بە دارچینی پێش نوستن

سودەكانی خواردنەوەی شەربەتی مۆز بە دارچینی پێش نوستن


نوستن كاریگەری دەبێت لەسەر ژیان و تەندروستی و جەستەی و دەرونی مرۆڤ ، ئەو كاتەی مرۆڤ دەخەوێت ئەوە خانەكانی جەستە و مێشكی نوێ دەبێتەوە و دوای هەستان لە خەوێكی قوڵ جەستە ئارام و چالاك دەبێتەوە و كەمخەوی مەترسی لەسەر تەندروستی و بیركردنەوەی مرۆڤ دروست دەكات بۆ ئەوەی خەوێكی ئارامت هەبێت شەوانە پێش نوستن پەرداخێك شەربەتی مۆز كە دارچینیت لەگەڵ تێكەڵاوكردبێت بیخۆرەوە .

بەڵام ڕەنگە ئەو پرسیارە بەخەیاڵتدا هاتبێت بۆچی مۆز و دارچینی بەیكەوە تێكەڵاو بكرێت ئەم كاریگەریە جادوویەی دەبێت .

مۆز : خواردنی ئەم میوەیە خەوێكی ئارام و قوڵ بەمرۆڤ دەبەخشێت چونكە ترشی ئەمینی تریبتۆفان لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش ئاستی  هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا بەرز دەكاتەوە و ئەمەش خەوێكی قوڵ بە مرۆڤ دەبەخشێت و ئارەزووی نان خواردن ڕێكدەكاتەوە و كانزای ئاسن و پۆتاسیۆم  بە جەستە دەبەخشێت .

دارچینی : ئەم جۆرەی بەهارات زەیتە سروشتیەكانی ( eugenol  ) و (phenylpropanoids ) لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش ئەو بۆنە تایبەتە بە دارچینی دەبەخشێت  ، دارچینی ڤیتامین (ئەی ) و نیاسین و پەنسۆنیك و ئەسید بیرۆدۆكسین لە پێكهاتەیدا هەیە ، ئەمانە سووڕی خوێن چالاك دەكەن و خەوێكی قوڵ بەمرۆڤ دەبەخشن .


ئەوەی پێویستت دەبێت بۆ دروستكردنی ئەم شەربەتە :

- یەك مۆز 
- نیو كەوچكی بچوكی چا  دارچینی 
-نیو لیتر ئاو 

هەنگاوەكانی ئامادەكردن : 

سەرەتا پێویستە ئەو ئاوە گەرمبكەیت كە دەتەوێت ئەم شەربەتەی پێدروست بكەیت و مۆزەكە لەت بكە و بیخەرە ناو ئاوەكەوە و ماوەی 10 خولەك لە ئاوەكەدا بیهێڵەرەوە و دواتر دارچینیەكەی تێبكە و شەوانە كاتژمێرێك پێش نوستن ئەم گیراوەیە بخۆرەوە .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك