لەكاتی سوتانی پێستتدا لەم هەڵانە دوور بكەوەرەوە
كاتێك پێست بەئاگر دەسوتێت ئەوە ڕەنگە سوتاویەكە بەسێ شێوەی جیاواز كاریگەری لەسەر پێست هەبێت ، و سوتاوی سێ ئاست لەخۆ دەگرێت ،پلەی یەك و پلەی دوو و پلەی سێ .
سوتانی پلە یەك سووربونەوەی پێستەو هەندێكجار پێست هەودەكات .
سوتانی پلە دوو بڵق لەسەر پێست دروست دەكات و سوتانی پلە سێ پێست ڕەنگەكەی قاوەی دەبێت و ڕەق دەبێت و ئەو كەسەی سوتاویەكەی بگاتە ئەم ئاستە هەست بەئازارێكی زۆر دەكات، كاتێك لەماڵەوە دەبن و توشی ئەم كێشەیە دەبن ئەوە پێویستە دوور بكەونەوە لەچەند ڕەفتارێك كە ڕەنگە برینەكە ئاڵۆزتر بكات و زیان بە پێستەكە بگات كە سوتاوە.
1-دوور بكەونەوە لەوە ئاوی سارد و سەهۆڵاو بكەن بەشوێنی برینەكەدا چونكە ئەمە زیان بە شانەی پێست دەگەیەنێت.
2-كاتێك سوتاویەكە قوڵ بێت باشتر وایە نەهێڵرێت هەوای بەر بكەوێت و دوور بخرێتەوە لەبەركەوتنی تەنی پیس چونكە بەركەوتنی بەكتریا و میكرۆبەكان زیان بەجەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت لەو قۆناغەدا.
3-هیچكات هەوڵمەدە ئەو بڵقانە بتەقێنیت كە لەسەر پێستت دروست بوە بەهۆی سوتانی پێستتەوە.
4-بەهیچ شێوەیەك ئارد و زەیت و كەرە نەدەیت لەشوێنی سوتاوی پێستت.
5-ئەگەر سوتاویەكە زۆر كەم بوو و لە پلەی یەكدا بوو ئەوە دەتوانیت كەمێك پیاز یان پەتاتە لەسەر شوێنی سوتاویەكە دابنێ .

0 .:
إرسال تعليق