چۆنیەتی چارەسەركردنی بزمارە بەپێكهاتەی سروشتی
بزمارە بە مانای دروست بوونی پێكهاتەیەكی شێوە گۆشتی یان شانەیەكی هەڵئاوساو دێت لە پێ یان لە پەنجەكانی دەستدا و ئەمەش بریتیە لە كۆبونەوەی چەند خانەیەكی مردوە و هۆكاری دەركەوتنی ئەم كێشەیەش دەگەڕێتەوە بۆ پەستانی ئێسك و پێست لە دژی پێڵاو ، و بەشێوەی چاڵێكی قوڵ دەردەكەوێت و كاتێك دەستت بەری بكەوێت ئازارت بۆ دروست دەكات .
چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە پێكهاتەی سروشتی :
1- ڕۆژانە ئەو شوێنەی قاچت كە بزمارەی لێ دروست بوە بە زەیتی گەرچەك مەساجی پێبكە .
2- شەو و ڕۆژ ئەو شوێنەی قاچت یان دەستت كە بزمارەی لێدروست بوە پارچەیەك لیمۆی بخەرە سەر و پارچەیەك پەڕۆ بیبەستە .
3- دەتوانیت تەماتە و ئەنەناس تێكەڵاوی یەكتر بكەیت و بیدەت لەو شوێنەی قاچت كە بزمارەكەی لەسەر دروست بوە و شەوانە پێش نوستن ئەم پێكهاتەیە بخەیتە سەر شوێنی بزمارەكە و بە پەڕۆی خاوێن و نایلۆن دابپۆشە .
4-سیر وورد بكە و شەوانە پێش نوستن بیخەرە سەر شوێنی بزمارەكە ، ئەمەش ڕێگەیەكی دیكەی سروشتیە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە .
5-پارچەیەك پیاز گەرم بپیشێنە هەتا رەنگەكەی كەمێك زەرد دەبێت و دواتر ساردی بكەرەوە و ئەمە بخەرە سەر شوێنی بزمارەكەی لە دەستت یان پێكانت هاتوە و بە پارچەیەك پەڕۆی خاوێن بیبەستە ، شەوانە ئەم كارە ئەنجامبدە و بۆ ڕۆژی دواتر پێكانت بە ئاو و سابوون خاوێن بكەرەوە ، هەتا ئەو كاتەی دەگەیتە ئەو ئەنجامەی مەبەستتە .
چەند ڕێنماییەك بۆ ئەو كەسانەی ئەم كێشەیەیان هەیە :
1-پێڵاوی تەسك لەپێمەكە بۆ ئەوەی زیاتر پەستان لەسەر پێستی بنی پێتدا دروست نەبێت .
2- پێكانت بخەرە ناو ئاوی شلەتێنەوە هەتا ئەو پێستە ڕەقبوەی بزمارەكە نەرم دەبێتەوە و دەتوانیت بە ئارامی پێستی زیاددەی بنی پێت لێبكەیتەوە و دواتر بە كرێمی شێداركەرەوە ئەو شوێنەی پێستە مردوەكەت لێكردۆتەوە.
3- لەزگەی برین بدە لەشوێنی بزمارەكە و بەتایبەت ئەو جۆرە تایبەتەی كە ترشی (سالیسلیك) ی پێوە كراوە .
4-باشترین ڕێگەش ئەوەیە سەردانی پزیشكی تایبەت بكەیت بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە ئەگەر بێزار بویت و ئەم پێكهاتە سروشتیانە هیچیان چارەسەر نەبوون .
0 .:
إرسال تعليق