هۆكاری سەرەكی دروستبوونی بەردی زراو

هۆكاری سەرەكی دروستبوونی بەردی زراو
زراو، بریتییە لە تورەكەیەك كە ئەركی كۆكردنەوەی مادەی زەرداوە لەجگەرداو لەكاتی نان خواردنیشدا ئەو زەرداوە دەڕژێت بەسەر خواردنەكەدا و چەوری و پێكهاتەكانی خواردنەكە هەرس دەكات، لەڕێگەی بۆرییەكانی جگەریشەوە ئەو زەرداوە دەچێتە تورەكەی زراوەوە كە لەشێوەی خەزانێكدایە.

لەبـارەی گیرو گرفت و تەنگ و چەڵەمە تەندروستییەكانی زراو و چۆنێتی دروست بوونی بەردی زراو ( د.تاهیر عبدللە هەورامی ) ڕاوێژكاری نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر، بۆ سایتی تەندروستی سلێمانی "dohsuli" ڕایگەیاند: هۆكارەكانی دروستبوونی بەردی زراو زۆرن بەڵام بە كورتی ئاماژە بەچەند هۆكارێك دەكەین لەوانەش هەندێك لە نەخۆشییەكانی خوێن و تێكشكاندنی خڕۆكە سورەكان جۆرێك لەبەردی زراو دروست دەكات كە پێ‌ ی دەڵێن ( بێڵەر یورین )، هەروەها زۆربوونی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا كاریگەری لە سەر بەردی زراو دەبێت و جۆرێك بەرد دروست، هەروەها بوونی هەندیك نەخۆشیش هۆكارە بۆ توشبوون بە بەردی زراو لەوانەش ( لابردنی بەشێك لە ڕیخۆڵەو گەدە).

لەبارەی نیشانەكانی ئەم نەخۆشیەوە د.تاهیر عبدللە هەورامی ڕوونیشیكردەوە، نیشانەكانی بریتییە لە هەوكردنی تورەكەی زراو بەهۆی جۆرێك بەكتریا وەك ( گرانەتا و كرمی ئەسكارس و كرمی فێشولا ) كە ئەمانەش مرۆڤ تووشی ئازارێكی زۆر دەكات لەشان و مل و پشت و سەرووی سكیدا زۆر جاریش تووشی ڕشانەوەی دەكات.

ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەبارەی چۆنێتی چارەسەری دروستبوونی بەردی زراو ئاماژەی بەوەكرد، كاتێك بەردی زراو دروستبوو پێویستی بە لابردن و نەشتەرگەری هەیە ئەویش بە دوو ڕێگا كە یەكێكیان بەشێوەی نازوورەو ڕێگای دووەمیش بە شێوەی نەشتەرگەرییە كە ( %10 )ی ئەو كەسانەی تووشی بەردی زراو دەبن پێویستە بە نەشتەرگەری زراویان بۆ دەربكرێت. 

بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك