نەشۆردنی ددان ئەم زیانانەی دەبێت

نەشۆردنی ددان ئەم زیانانەی دەبێت


نەشۆردنی ددانەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و بەردەوام جگە لەوەی دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان هاوكات هۆكار دەبێت بۆ توشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە و لەبیرچونەوە.

دوای ئەوەی كۆمەڵێك لەتوێژەرەوەكانی زانكۆی بێرمنگهامی بەریتانی لەتوێژینەوەیەكی نوێدا ئەوەیان ئاشكراكرد كە شۆردنی ددان سودێكی زۆری دەبێت زیاتر لەوەی مرۆڤ چاوەڕێ دەكات بەجۆرێك ئەو كەسانەی گرنگی نادەن بەخاوێنكردنەوەی ددانەكانیان بەردەوام كێشەی هەوكردنی پوكیان هەیە و ئەمەش دەگۆڕێت بۆ نەخۆشیەكی بەردەوام لەپوكی ئەو كەسەدا و كۆئەندامی بەرگری لاواز دەبێت و توشبونی بەكۆمەڵێك نەخۆشی زیاد دەكات.

لەتوێژینەوەكەدا ئەوە هاتوە ئەو كەسەی بۆماوەی 14 ڕۆژ ددانی خاوێن نەكاتەوە ئەوە پوكی توشی هەوكردن و وشكبونەوە دەبێت و ئەگەری دەركەوتنی هەوكردن لەبەشەكانی دیكەی جەستەشدا زۆر دەبێت .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك