چەند پێكهاتەیەكی سروشتی بۆ چارەسەری هەستیاری

هەستیاری پێست یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی ئەگەری هەیە دوچاری هەموو كەسێك ببێتەوە ، و نیشانەكانی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت ،پێگەی ( پۆلد سكای )  بۆ چارەسەری ئەم كێشە تەندروستیە چەند پێكهاتەیەكی سروشتی وەك چارەسەری هەستیاری داناوە :

1- هەنگوینی سروشتی : هەنگوین خاوەنی تایبەتمەندی دژە بەكتریایە و بەرگری جەستە بەهێز دەكات و پارێزەرێكی سروشتی جەستەی مرۆڤە لە نەخۆشی، ئەگەر كێشەی هەستیاری پێستت هەیە ئەوە هەنگوین بخۆ .

2- چای سەوز ، ئەم جۆرە چایە دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكان .

3- سركەی سێو : تەنها یەك كەوچكی چا سركەی سێو تێكەڵاوی پەرداخێك ئاوی خواردنەوە بكە و بیخۆرەوە بەڵام بەمەرجێك گەدەت كێشەی تەندروستی نەبێت ، دەتوانیت ئەم خواردنەوەیە دوو جار بیخۆیتەوە هەتا ئەو كاتەی تەواو چارەسەری كێشەكەت دەبێت .

4- چا بە نەعنا : ئەمە یەكێكە لەو خواردنەوانەی دژی هەستیاری پێست و قوڕگ و لوتە ، ڕۆژانە پەرداخێك لەم جۆرە چایە بخۆرەوە بۆ چارەسەری ئەم جۆرە هەستیاریانە .

5- زەیتی گوێزی هندی : ئەم جۆرە زەیتە سوودی بۆ  پێست و تەندروستی هەیە و كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و چارەسەرە بۆ هەستیاری .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك