چۆنیەتی كەمكردنەوەی هەڵئاوسانی چاوەكان دوای گریان
دوای ئەوەی مرۆڤ دەگری چاوەكانی دەئاوسێت ، دەتوانیت بۆ كەمكردنەوەی هەڵئاوسانی چاوەكانت ئەم پێكهاتە سروشتیانە بەكاربهێنیت .
1- ئاوی گەرم و ئاوی سارد : بۆ ئەوەی هەڵئاوساوی دوای گریان بە چاوەكانتەوە دیارنەمێنێت دەتوانیت ئاوی سارد یان شلەتێن بكەیت بە چاوەكانتدا و دوای چەند خولەكێك هەست بە نەمانی هەڵئاوساوی چاوەكانت دەكەیت .
2- كیسەی چای ئامادەكراو :دەتوانیت كیسەی چای ئامادەكراو بكەیتە ناو كوپێك ئاوی گەرمەوە و دواتر دایبنێ هەتا سارد دەبێتەوە و ماوەی 10 بۆ 15 خولەك ئەم كیسانە لەسەر چاوەكانت دابنێ و دواتر ئاوی سارد بكە بە ڕوخسارتدا .
3-پەتاتە : چاوەكانت دابخە و پارچەیەك پەتاتە قاشبكە و بیخەرە سەر چاوەكانت و ماوەی 10 خولەك لەسەر چاوەكانت بیهێڵەرەوە ، دواتر ڕوخسارت بە ئاوی سارد بشۆ.
0 .:
إرسال تعليق