پێنج ڕێگای ئاسان بۆ بەدەستهێنانی لەش و لارێكی رێك
هەرچەندە مرۆڤەكان دەستدەكەن بەگرتنەبەری سیستمێكی خۆراكی دیاریكراو و رێجیمكردن لەپێناو لاوازبوون و لەدەستدانی كێش ، بەڵام بەتێپەڕبوونی كات ئەو جۆش و پابەندبوونە بەو سیستمانەوە نامێنێت و پلانی خۆلاوازكردن شكست دەهێنێت ، بۆیە پسپۆڕان باسی (5) ڕێگای ئاسان دەكەن بۆ بەدەستهێنانی لەش و لارێكی ڕێك ، ئەوانیش بریتین لە :
1- هەڵبژاردنی سیستمێكی خۆراكی گونجاو كەبتوانیت پێوەی پابەندبیت ، نەك سیستمێكی قورس كەنەتوانرێت جێبەجێ بكرێت.
2- كۆنترۆڵكردنی ئارەزووەكانت ، چونكە بەدەستهێنانی لەشێكی رێك پێویستی بەهەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر هەیە.
3- خواردنی خۆراكی پەسەندكراوی وەك سەوزەوات و میوەی تازە و گۆشت.
4- ئەژمارنەكردنی ڕێژەی گەرمۆكەی خۆراكەكان و هەڵبژاردنی ژەمە خۆراكە گونجاوەكان.
5- خواردنی ژەمە خۆراكێكی سووكی تەندروست وەك بیسكویت و كێك .
0 .:
إرسال تعليق