چەند ڕێنماییەكی تەندروستی بۆ ڕۆژوەوان لە مانگی ڕەمەزاندا

چەند ڕێنماییەكی تەندروستی بۆ ڕۆژوەوان لە مانگی ڕەمەزاندا


بەهۆی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەتایبەتی لەم ساڵدا کە کە زیاتر لە 17 کاتژمێر موسوڵمانانی هەرێمی کوردستان بەڕۆژوو دەبن لەهەمانکاتدا ڕەمەزانی ئەمساڵ لەسەرەتای وەرزی هاویندایەو پلەی گەرمای تێدا بەرزە، بۆیە پێویستە  ڕێگەی تەندروست پەیڕەوبکەین تا ڕۆژویەکی ناڕەحەت نەبێت بۆمان و زیانی بۆسەر تەندروستیمان نەبێت بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1. پێویستە چەند ڕۆژێک پێش هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ژەمە خواردنەکانمان کەمبکەینەوە هەرنەبێت ئەو بڕەی ڕۆژانی پێشوتر دەمانخوار کەمتری بکەینەوە تاوەکو جەستەمان بەشێوەیەکی کتوپڕ لەخواردنی ڕۆژانە دانەبڕین.

2. ئەوەی ڕۆژوان زیاتر نیگەران دەکات تینوێتیە کەئەمەش ئەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت بەخواردنەوەی ئاوی پێویست پێش پارشێو هەروەها زۆر گرنگيبدەین بەخواردنی ئەو میوانەی پێکهاتەی ڕیشاڵیان هەیە بەتایبەت شوتی کە ڕیشاڵیەو ئاوی زۆری تێدایەو زۆرتر لە ڕیخۆڵەکاندا ئەمێنێتەوە بۆ هەڵمژین.

3.دورکەوتنەوە لەخواردنی سوێر و چەور لەپارشێودا بەتایبەت نەخواردنی مریشک چونکە ئەوجۆرە خواردنانەی سوێرن یاخود چەورن پێویستی زۆریان بە ئاو هەیە بۆ ڕاکرتنی باڵانسی خوێی لەش.

4. دورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی خۆر کەئەمە ئەبێتەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمیی و زیاتر دەردانی ئارقی لەش کەوادەکات باڵانسی ئاو لەلەشدا کەمبکات بۆیە ڕۆژوان هەست بە تینوێتی زۆر دەکات.

5.شوشتن و فێنکردنەوەی دەموچاو قۆڵ بەتایبەت بەشی سەرەوەی قۆڵ کەبە (عەزەڵات)ناسراوە بەئاوی فێنک و سارد،چونکە ئەوبەشەی بەعەزەڵات ناسراوە هەندێک ملولەو لیمفەکانی تێدایە زیاتر ئۆکسجین ئاڵوگۆدەکەن بۆخوێن و پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنن.


6.نەخواردنی شیرینی زۆر پاش ڕۆژو شکاندن (وەک پاقلاوە، لوقمەقازی و شیرینەکانی تر کە شیلەو برێکی زۆر شەکریان تێدایە)، چونکە ئەبێتەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شکر هەروەها مانەویان لەناو گەدەدا کەوادەکات لەڕۆژدا زیاتر هەست بەتینوێتی زیاتربێت.

7.پاش ڕۆژوو شکاندن و پێش نانخوادن خوادنەوەی بڕێک ئاو پێوێستە بۆ پاککردنەوەی ڕێخۆڵەکان و زیاتر چالاککردنی کاری هەڵمژنیی خواردن لەلایەن ڕیخۆڵەکانەوە.

8.دوربکەونەوە لە شەربەتە گیراوەو تۆزەکان، گرنگیدان بەشەربەتی سروشتی.

9.پاش خواردنی نانی ئێوارەو شکاندنی ڕۆژوو دوربکەوەرەوە لە پاڵکەوتن پاش نانخواردن چونکە زیانی هەیە بۆ گەدەو هەرس نەکردنی خواردن.

10.دوربکەوەرەوە لە کێشانی جگەرە بەتایبەت ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژو شکاندن کارلەسەر ترشەلۆکی گەدەدەکات بۆ هەرسنەکردنی خواردن.

11.پێیوستە ئەوکەسانەی نەخۆشی درێژخایەن یاخود کێشەی تەندروستیان هەیەو دەرمان وەردەگرن پێش بەڕۆژوبون سەردانی پزیشکی تایبەت بەنەخۆشیەکانیان بکەن بەمەبەستی ڕێنمایی زیاتر یاخود گورینی کاتی وەرگرتنی چارەسەرەکان.

١٢. بەهیچ شێوەیەک ئافرەتی دووگیان و یاخود ئەو ئافرەتانەی شیر بەمناڵەکانیان دەدەن نابێت بەڕۆژووبن.
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك