بۆ خۆپاراستن لەم جۆرەی شێرپەنجە ڕۆژانە گوێز بخۆ

بۆ خۆپاراستن لەم جۆرەی شێرپەنجە ڕۆژانە گوێز بخۆ

توێژەرەوە  ئەمەریكیەكان لە لێكۆڵینەوەیكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە ڕۆژانە خواردنی گوێز ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی قۆلۆن كەمدەكاتەوە ، و ئەمەش لەكاتێكدا دێت كە ئەم جۆرەی شێرپەنجە چوارەم جۆری بەربڵاوی نەخۆشی شێرپەنجەیە لە جیهاندا و ساڵانە بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس لەسەر زەوی گیان لەدەست دەدەن .

زاناكان لە زانكۆی ( كۆنیتیكت ) ی ئەمەریكی ئەوەیان ئاشكرا كردوە خواردنی گوێز كاریگەری دەبێت لەسەر گەدە و وادەكات گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی ناو قۆڵۆن كەمببێتەوە و ئەم توێژینەوەیە لەلایەن ( كۆمەڵەی خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی شێلرپەنجە ) بڵاوكراوەتەوە.

توێژەرەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە بەهۆی ئەوەی گوێز ڤیتامین ئی و ترشی چەوری و ئۆمیگا سێ لە پێكهاتەیدا هەیە وایكردوە كە گوێز خاوەنی ئەو تایبەتمەندیە بێت كە دژایەتی خانە شێرپەنجەكان بكات .

زاناكان ئەم توێژینەوەیەیان لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجامداوە و تێبینی ئەوەیان كردوە ئەو مشكانەی ڕۆژانە 7 بۆ 10 % ی ئەو كالۆریانەی جەستەیان دەستی دەكەوێت لەڕێی خواردنی گوێزەوە بوە ئەوە ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی قۆڵۆن كەمببۆوە .

سەرۆكی سەرپەرشتیكاری ئەم توێژینەوەیە ( دانیال جۆرج ) ئەوەی ئاشكرا كردوە كە ئەمە یەكەمجارە توێژینەوەیەكی لەو شێوەیە بكرێت و سوودەكانی گوێز بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن ئاشكرا بكرێت ،و مرۆڤ بۆ ئەوەی لە توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە پارێزراو بێت پێویستە ڕۆژانە 28 گرام گوێز بخوات .

گوێز مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە و نەخۆشیەكانی دەمار و ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر كەمدەكاتەوە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكانی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ نەخۆشیەكانی شێرپەنجە ، شێرپەنجەی قۆڵۆن سێهەم جۆری شێرپەنجەی بڵاوە لە ئەمەریكا و ساڵانە 95 هەزار كەس توشی ئەم نەخۆشییە دەبن و چوارەم هۆكاری گیان لەدەستدانی مرۆڤە لە جیهاندا .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك