ئەو ئازارەی 90% ی گەنجان بەدەستییەوە دەناڵێنن

ئەو ئازارەی 90% ی گەنجان بەدەستییەوە دەناڵێنن


ئەژنۆ، بریتییەلە جومگەیەك كە پێكهاتوە لە ئێسكی ڕان لەسەرەوەی و ئێسكی پێ‌ لە خوارەوەی و لە بەشی پێشەوەشی كڵاوەی ئەژنۆ هەیە، وەك هەر بەشێكی تری جەستە ڕووبەڕووی گیروگرفتی تەندروستی دەبێتەوە، لەوبارەیەوە لە لێدوانێكدا (د.ئالان نیهاد ئەبتەر) پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی تایبەت بۆ سایتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی"dohsuli"دەڵێت:" ئەركی ئەژنۆ وەك ئەندامێكی لەشی مرۆڤ  ڕۆشتنە و لەكاتێكدا ئەژنۆ ڕاست بێت یارمەتی ڕۆشتن بەپێ‌ دەدات بەڵام لەكاتی نوشتاندنەوەی یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ دانیشتن".

ئەوپسپۆڕە ڕاشی گەیاند:" دوو هۆكار دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار لە ئەژنۆدا (میكانیكی یان بوونی هەندێك نەخۆشی)، میكانیكی بۆنمونە لەگەنجاندا تووش بوونە بە نەخۆشی سەوەفانی كڵاوی ئەژنۆ كە بەشی دیوی ناوەوەی ئەژنۆ دادەخورێت بەهۆی لاوازی ماسولكەی ڕان بەمەش ئازار دروست دەكات، چونكە ماسولكەی ڕان ئەركی بەستنەوەی كڵاوی ئەژنۆیە بە ئێسكی پێ‌ ".

بە پێ‌ ی وتەكانی ئەو پزیشكە پسپۆڕە ( 90%) ی گەنجان بەم هۆكارە تووشی ئازار دەبن و پێوەی دەناڵێنن یان ئەگەر كەسەكە لەكاتی وەرزشكردندا ئازار بەركڵاوی ئەژنۆی بكەوێت یان حاڵەتی شكان دروست بكات ئەوا ئاو یان خوێن لەناو جومەگەكەدا كۆدەبێتەوە، ئەوكاتە كەسەكە ڕووبەڕووی ئازارێكی زۆرتر دەبێتەوە .

هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، ئازاری ئەژنۆ پەیوەندی بە ئاستی تەمەن هەیە لە مرۆڤدا و ڕۆشتن بە هەوراز یان سەركەوتن بەپلیكانەدا كاریگەری لەسەر ئازارەكە دەبێت بەشێوەیەك لە تافی گەنجیدا مرۆڤ تووشی نەخۆشی سەوەفان دەكات واتا هەوكردنی ماسولكەكان بە پێ‌ ی قۆناغەكانی تەمەنیش نەخۆشی هەوكردنی ماسولكەكانی ڕوو لە هەڵكشان دەكات.

ئەو پسپۆڕە رێنمایی و چارەسەر بۆ هاوڵاتیان ڕوون دەكاتەوە  بەوەی پێویستە لەسەریان ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی (10) دەقیقە وەرزش بكەن و پشت بە ئۆتۆمبێل نەبەستن هەروەها ئەگەر هاتوو بۆ ماوەی دوو هەفتە هەستی بە ئازار كرد سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات یان هەوڵ بدرێت هەفتەی یەكجار ماسی بخۆرێت یاخود مۆز لەژەمە خۆراكییەكانیدا بە كاربهێنرێت.
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك