زیانە تەندروستیيەكانی لێكخشاندنی ددانەكان لەیەكتری

زیانە تەندروستیيەكانی لێكخشاندنی ددانەكان لەیەكتری




لێكخشاندنی ددانەكان لەیەكتری یەكێكە لەو ڕەفتارانەی زۆر جار خانمان زیاتر لە پیاوان و لە تەمەنی نێوان 20 بۆ 40 ساڵ ئەم حاڵەتەیان تیادا دەردەكەوێت .

خشاندنی ددانەكان لەیەكتری زیاتر لەو كاتانەدا ئەنجام دەدرێت كە مرۆڤ زۆر قوڵ بیر دەكاتەوە و یان ئەو كاتەی دەخەون و چاوەكانیان داخراوە یان كاتێك بیركردنەوەیەك بە مێشكیاندا دێت ئەمە   كێشەی تەندروستی دروست دەكات لەوانەش :

1- هەستیاری ددان : كاتێك پەستانێكی زۆر و توند بخرێتە سەر ددان ئەوە مینای ددان زیانی پێدەگات و بەردەوام دوبارە بونەوەی ئەم حاڵەتە وادەكات زیاتر زیان بە مینای ددان بكەوێت و دەبێتە هۆی زوو كلۆر بوونی ددان .

2- شكاندنی ددان : لێكخشاندنی ددانەكان لەیەكتری نەك تەنها دەبێتە هۆی لەناوبردنی مینای ددان لە هەمان كاتدا ددانەكانیش بەهۆیەوە دەشكێت و ئەمەش ئازاری ددانت بۆ دروست دەكات .

3- سەرئێشە : خشاندنی ددانەكان لەیەكتری هۆكارە بۆ دروست بوونی ئازار لەسەردا ، چونكە هەردو حاڵەتەكە وەك خشاندنی ددان و سەر ئێشە  زۆرجار هۆكارەكەی نائارامی دەرونی دەبێت . 

4 - دروست بوونی ئازار لە ڕوخساردا : ئەمەش وەك ئازاری چاو و گوێ و گیرانی لوت ، بۆ ئەوەش هەندێكجار پزیشك تەقویمی تایبەت بۆ ددانی ئەو كەسانە دادەنێت كە ئەم كێشەیەیان هەیە .

5- تێكچونی كاتژمێرەكانی نوستن : هەندێكجار ڕەنگە  نوستبێتیت و كەسێك ئاگادار بێت كە تۆ لە كاتی نوستنەكەتدا ددانەكانت لەیەكتر دەخشێنیت ئەوە خەبەرت دەكاتەوە و هەندێكجار ئەو كەسانەی خۆیان ئەم كێشەیەیان هەیە خەبەریان دەبێتەوە ، ئەمەش دەبێتە هۆی تێكچونی كاتی خەوتن .

 ئەگەر تۆش ددانەكانت لەیەكتر دەخشێنیت ئەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ ئەوەی ددانەكانت زیانی پێنەگات و هەر كێشەیەكی تەندروستیت هەبێت چارەسەری بكەیت .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك