كاتێك دەكۆكیت باشتر وایە ئەم خۆراكانە نەخۆیت
چەند جۆرێك لە خۆراك هەیە چارەسەرن بۆ كۆكە و هەندێكی دیكەش هۆكار دەبن بۆ زیاد بوونی كۆكە ، لەم بابەتەوە ڕێنمایی تایبەت وەربگرە بۆ ئەوەی كاتێك كۆكەت هەبێت ئەم خۆراكانە نەخۆیت .
1- ئەو خواردنەوانەی كافاین لە پێكهاتەیاندا هەیە : بۆ ئەوەی كۆكەت نەمێنێت چاكتر وایە دوور بكەویتەوە لە خواردنەوەی ئەو جۆرە خواردنەوانەی كافاینیان تیادایە چونكە ئەم جۆرانەی خواردنەوە وادەكەن قوڕگت وشك ببێتەوە و كۆكەكەت زیاتر ببێت .
2- لە خواردنی خۆراكە لە قتونراوەكات دوور بكەوەرەوە چونكە ئەمانە بەرگری جەستە لاواز دەكەن لەبەر ئەوە باشتر وایە لەو كاتەدا نەخورێت كە دەكۆكیت ، لەو خۆراكانەش ( چپسی پەتاتە و هەموو جۆرەكانی خواردنی قتوو و مەعكەرۆنی سپی )
3- خواردەمەینەكان كاتێك لە ڕۆندا سوور دەكرێنەوە پێكهاتەی ئەكرۆلینیان تیادا دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی خوروو لە قوڕگدا بەمەش كۆكەكەت زیاتر دەبێت .
4-هەرچەندە ئارەزووی خواردەمەنیە ساردەكان بكەیت بەڵام چاكتر وایە لەو كاتانەدا نەخورێن كە دەكۆكن بۆ ئەوەی ئەگەر هۆكاری كۆكەكە هەوكردنی قوڕگ بێت هەوكردنەكە زیاتر نەكات .
0 .:
إرسال تعليق