نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە
نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان كە توشی مرۆڤ دەبێت و هەندێكجار ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی مردنی كەسی توشبوو ، چەند نیشانەیەك ئەم نەخۆشیە ئاشكرا دەكات لەوانەش:
1- لاواز بوونی توانای بینین : بەرز بونەوەی ڕێژەی شەكری گلوكۆز لەناو خوێندا هۆكارە بۆ لاواز بوونی ببینای و لێڵ بونی بینین ، چونكە گلوكۆزەكە لە دەوری هاوێنەی چاوەكە كۆدەبێتەوە و ئەمەش وادەكات بەرچاو ڵێڵ بێت .
2- زۆر میزكردن : ئەم حاڵەتە یەكێكی دیكە دەبێت لە نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە .
3- تینوێتی بەردەوام و تێر نەبوون لە خواردنەوەی ئاو ، ئەمەش بەهۆی میزكردنی زۆرەوە دەبێت .
4- سڕ بوونی پەلەكان ( دەست و قاچ ) : یەرز بونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا هۆكارە بۆ سڕبوونی دەست و پێ و كەسی توشبوو بە نەخۆشی شەكرە جۆرێك هەستی لا دروست دەبێت وەك ئەوەی دەرزی بكرێت بە پەلەكانی جەستەیدا .
5- زیادبوونی ئارەزووكردنی نانخواردن : ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زیاتر لەوانەی نەخۆشی شەكرەیان نیە ئارەزووی نانخواردن دەكەن .
6- دەركەوتنی جۆرێك پەڵەی ڕەنگ ڕەش لە پشتە مل یەكێكی دیكە دەبێت لە نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە ، دەركەوتنی ئەم ڕەنگە ڕەشە لە پشت مل كاردانەوەی جەستە دەبێت بۆ ئەوەی كە ڕێژەی ئەنسۆلین لەناو خوێندا لە ئاستی پێویست نیە .
7- درەنگ ساڕێژ بوونی برین : یەكێك لە نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە .
8- بەردەوام هەستكردن بە ماندوێتی و بێئەوەی كەسی توشبوو كاری قورس و گرانی كردبێت .
9- هەوكردنی كۆئەندامی میز و میزەڕۆ بەشێوەیەكی بەردەوام ، ئەمەش لەگەڵ هەموو نیشانەكانی دیكەدا مانای توشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەگەیەنێت .
0 .:
إرسال تعليق