زیانەكانی مەلەكردن لە مەلەوانگە گشتیەكان
ئهگهر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی مەلەكردن دەكەیت ئەوە پێویستە بزانیت ئەو كاتەی لە مەلەوانگەیەكی گشتی مەلە دەكەیت ئەم مەترسیانەت لەسەرە و دەبێت ئاگاداربیت :
1- ئەو كاتەی لە مەلەوانگەبەكی گشتی مەلە دەكەیت ئەوە تۆ لە ناوەندێكدایت پاشەڕۆی ئەوانی دیكەی تیادایە ، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك لە سەنتەری پزیشكی نەخۆشیە درمەكان لە ئەمەریكا ئەوە سەلمێنراوە هەر یەك كەس لە كۆی پێنج كەس كاتێك مەلە دەكەن میز دەكەنە ناو ئەو شوێنەی مەلەی تیادا دەكەن .
2- ئەگەری توشبونت بەسكچون زۆر دەبێت : پیس بوونی ئەو ئاوەی مەلەی تیادا دەكەیت ئەگەری توشبونت بە سكچون زۆر دەكات .
3-ئەو كلۆرەی دەكرێتە ناو ئاوی مەلەوانگەكانەوە ناتوانێت بە تەواوەتی ئەو میكرۆب و بەكتریایانە لەناو ببات كە لە ناو ئاوەكەدت هەیە و ئەگەری زۆرە نەخۆشی جۆراوجۆرت توش ببێت بەهۆیەوە .
4- بۆنی مەلەوانگەكان مانای پاك و خاوێنی مەلەوانگەكە ناگەیەنێت ، لەبەر ئەوە كاتێك مەلەوانگەكە بۆنی خۆش بێت بڕوات بەوە نەبێت كە ئاوی ئەو شوێنە خاوێنە .
5-ڕەنگە چاوەكانت توشی هەستیاری و سووربونەوە ببێت كاتێك ئاوی مەلەوانگەكە بچێتە چاوتەوە .
0 .:
إرسال تعليق