سوودە تەندروستیەكانی شوتی زەرد
بەهۆی كەمی ئەم جۆرە شوتیە لە وڵاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زانیاری لەسەر ئەم جۆرە شوتیە ڕەنگە كەمبێت لەلای خەڵك ، لەڕێی ئەم بابەتەوە دەتوانیت زانیاری و سوودی تەندروستی ئەم جۆرە شوتیە بزانیت .
نەبوونی پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر لەناو ئەم جۆرەی شوتی وایكردوە ڕەنگی زەرد بێت ، بەڵام لەڕوی تامەوە زۆر جیاوازی نیە لەگەڵ شوتی ڕەنگ سوور و بڕێكی زۆر ئاو لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش جەستە بەشێداری دەهێڵێتەوە لە كاتی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمادا .
شوتی زەرد ڕێژەی %95 ی ئاوە و پرۆتین و ڤیتامین سی و ئەی و ڕیشاڵ لە پێكهاتەیدا هەیە و بە بڕێكی كەمیش خوێ و چەوری تیادایە و ئەمە پێكهاتانەی ئەم جۆرە شوتیە وایكردوە ئەم سوودە تەندروستیانەی هەبێت :
1- چارەسەرە بۆ كێشەكانی پێست و هەوكردنی پێست .
2- ئەو بڕە ڤیتامین سی یەی لە پێكهاتەی ئەم جۆرە شوتیەدا هەیە وادەكات پارێزراو بیت لە توشبوون بە پەتا و ئەنفلۆنزا .
3- چارەسەرە بۆ قەبزی .
4-جەستە بەهێز دەكات و خوێن خاوێن دەكاتەوە .
5- جەستە شێدار دەكاتەوە .
6- مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی سنگ و دڵ و بەرزی پەستانی خوێن چونكە بڕێكی زۆر ترشی نیتریك لەپێكهاتەیدا هەیە .
7- جەستە بەشێداری دەهێڵێتەوە .
0 .:
إرسال تعليق