ڕێگایەكی ئاسان بۆ پشكنینی پێش وەختی نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ

ڕێگایەكی ئاسان بۆ پشكنینی پێش وەختی نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ

كۆمەڵێك لە پزیشكە ئەڵمانیەكان لە زانكۆی (فرایبۆرگ)ی ئەڵمانی  لەڕێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكراكرد كە دەتوانرێت توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك لەخانماندا دەستنیشان بكرێت لەڕێی پشكنینێكی تایبەتی میزەوە.

دەتوانرێت لەڕێی ئەم پشكنینە پێش وەختەوە توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی سنگ دەستنیشان بكرێت ،لەڕێی ئەم پشكنینەوە ئەو گۆڕانكاریانەی لە پێكهاتەی RNA ڕویداوە پیشانی دەدات ئەگەر ڕویدابێت،  بەمەش دەتوانرێت لەڕێوە زیادبونی ناسروشتی ژمارەی خانەكانی جەستەی مرۆڤ دەستنیشان بكات كە هۆكار دەبێت بۆ توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.

دەتوانرێت لەڕێی  پشكنینە نوێیە ژمارەیەكی زۆر لەخانمان لەجیهاندا لەتوشبوون بەم نەخۆشیە بپارێزرێن .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك