كێن ئەوانەی زیاتر توشی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەبن

كێن ئەوانەی زیاتر توشی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەبن




توێژینەوەیەكی نوێ لەلابەن زاناكان لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە ئەنجامدرا بۆ ئەوەی ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە كەمبكرێتەوە .


لەتوێژینەوەكەدا ئەوە هاتوە ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن و جگەرە ناكێشن و زیادە ڕەوی ناكەن لە خواردنەوەی مەیدا ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەبێتەوە .

ئەم توێژینەوەیە لە لايەن كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ نەخۆشیەكانی شیبَرپەنجە بڵاوكرایەوە ، دكتۆر ( مینگان سۆنگ ) سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە  ئەوەی ئاشكرا كردوە كە مرۆڤ دەتوانێت لەڕێی شێوەی ژیانیەوە ئەگەری توشبوونی بە شێرپەنجە كەمبكاتەوە .

ئەم پزیشكە پێی وایە لەڕێی  ژیانی تەندروستانە و دوور كەوتنەوە لە خواردنەوەی مەی و جگەرە كێشان و ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشیەكان دەكرێت مرۆڤ  خۆی بپارێزێت لەتوشبوون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە .

شێوازی ژیانی تەندروستانە بە ڕێژەی  %25 كاریگەری دەبێت لەسەر توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە لەناو خانماندا و ڕێژەی  %33 كاریگەری دەبێت لەسەر توشبوونی پیاوان بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە .

بۆ ئەوەی لە توشبون بەشێرپەنجە پارێزراوبن پێویستە ژیانێكی تەندروستتان هەبێت و خۆراكی تەندروست بخۆن و لە كێشانی جگەرەو خواردنەوەی مەی دوور بكەونەوە و لە ژینگەیەكی تەندروستدا بژین جگە لەمانەش بۆهێڵەكان كاریگەریان دەبێت لەسەر توشبوون بە شێرپەنجە .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك