لە وەرزی هاویندا ئەم خۆراكانە پێویستە لە ژەمەكانتدا هەبێت

لە وەرزی هاویندا ئەم خۆراكانە پێویستە لە ژەمەكانتدا هەبێت


وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی ، پێگەی (diabeticlivingonline ) ڕیزبەندی ئەو خۆراكانەی بڵاوكردۆتەوەكە پێویستە لە وەرزی هاویندا بخورێت  لەوانەش: 

1- شوتی : یەكێكە لەو میوانەی لەوەرزی هاویندا خواست لەسەری زۆرە و بڕێكی باش پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكانی تیادایە و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی شەكرە كەمدەكاتەوە و بڕی %92 ئاو بە جەستە دەدات .

2-خەیار : خواردنی كوپێك خەیار 16 گەرمۆكە بە جەستە دەبەخشێت و زۆر بەسوودە بۆ گەدە .

3-باینجان : ڕێژەیەكی زۆر ڕبشاڵ و پۆتاسیۆم و ڤیتامین كەی و مۆلبیدینیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین سی و بی شەش لە پێكهاتەیدا هەیە  و زۆر بەسوودە بۆ جەستە .

4-تەماتە: لەبەر ئەوەی ئەم سەوزەیە ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە كەمدەكاتەوە و سەرچاوەیەكی باشی ووزەیە بۆ جەستە.

5-فاسۆلیای سەوز : بەهایەكی خۆراكی باشی هەیە زیاتر لە هەموو جۆرەكانی دیكەی سەوزەكان و بۆ وەرزی هاوین هەوڵبدە هەفتەی جارێك ئەم سەوزەیە لە ژەمە خۆراكەكانتدا هەبێت .

6-بیبەر : هەر جۆرێك بێت تون یان شیرین لە توشبوون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت ، لەبەر ئەوە پێویستە ئەم سەوزەیە لە ژەمە خۆراكەكانتدا هەبێت .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك