بۆچی هەندێك كەس لە تاریكدا نەبێت خەویان لێناكەوێت ؟
تۆ یەكێكیت لەوانەی لە تاریكیدا نەبێت خەوت لێناكەوێت ؟ ئەگەر وەڵامەكەت بەڵێ بوو ئەوە پێویستە هۆكاری ئەم بابەتە بزانیت .
میلاتۆنین هۆرمۆنێكە لە لایەن ڕژێنێكی بچوكی مێشكەوە دەردەدرێت و بڕ و ڕێژەی ئەم دەردراوەش كاری تێدەكرێت بەهۆی ئەو ڕوناكیەی لەچاو دەدات .
لەكاتی تاریكیدا دەردانی ئەم هۆرمۆنە لە جەستەدا بەرز دەبێتەوە و ئەمەش وادەكات مرۆڤ زوو خەوی لێبكەوێت و بەپێچەوانەشەوە كاتێك ڕوناكی لە چاو دەدات دەردانی ئەم دەردراوە كەمدەبێتەوە و بەمەش ئارەزووكردنی خەوتن كەمدەبێتەوە .
ئەم لێكدانەوەیەش ئەوە دەگەیەنێت میلاتۆنین ڕۆڵی بەئاگاهێنەر دەبینێت لەناو جەستەدا و كاتێك دەردەدرێت ئارەزووكردن بۆ خەوتن كەمدەبێتەوە و ئەم دەردراوەی مێشك كاتژمێری بایلۆجی جەستەی مرۆڤ ڕێكدەخات و بەشێوەی دەرمان هەیە دەدرێت بەو كەسانەی كێشەی كەمخەویان هەیە و زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی گەشتكردن و گۆڕینی شوێنی نوستن خەوەكەیاتن لێتێكدەچێت ، بەڵام بەهیچ شێوەیەك نابێت زیادە ڕەوی لە خواردنی ئەم دەرمانەدا بكرێت ئەوە خەو تێكدەچێت و ئاستی دەردانی بەشێوەی سروشتی تێكدەچێت و جەستە چالاكی لە دەست دەدات .
0 .:
إرسال تعليق