بنێشت بۆ ماوەی 7 ساڵ لەگەدەدا دەمێنێتەوە ئەگەر قوت بدرێت ؟

بنێشت بۆ ماوەی 7 ساڵ لەگەدەدا دەمێنێتەوە ئەگەر قوت بدرێت ؟



كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ توێژینەوە زانستیەكان  توێژینەوەیەكیان لەسەر ڕاستی ئەو بابەتە كرد كە دەوترێت ئەگەر مرۆڤ بنێشت قوت بدات ئەوە ماوەی 7 ساڵ لە گەدا دەمێنێتەوە و هەرس ناكرێت .

زاناكان لەڕێی ئەم توێژینەوەیەوە ئەوەیان سەلماندوە كە بنێشت هاوشێوەی خۆراكەكانی دیكە بە سێ قۆناغدا تێپەڕ دەبێت لە جەستەدا و زۆربەی جۆری بنێشتەكان كاتێك قوت دەدرێن لەناو گەدا هەرس نابێت و دوای ڕۆژێك بۆ دوو ڕۆژ لەڕێی پیساییەوە جەستە فڕێی دەداتە دەرەوە .



ئەو سێ قۆناغەی خۆراك پیادا تێپەڕ دەبێت لەناو گەدەدا  :

1- قۆناغی یەكەم :  بنێشت لەناو دەمدا دەجورێت و ئەو كاتەی دەنێردرێت بۆ گەدە لەوێدا چەند جوڵەیەكی میكانیكی لەناو گەدەدا ڕودەدات بەشێوەیەكی سروشتی بۆ ئەوەی پێكهاتەكانی خۆراكی ناو گەدە وورد بكرێت و ئەو ینێشتەی قوتت داوە بەر ئەم قۆناغە دەكەوێت .

2-قۆناغی دووەم : لەناو گەدەدا ترشەڵۆكی تایبەت بە تواندنەوەی خۆراكەكانی ناو گەدە دەردەدرێت و دەكرێت بەسەر خۆراكەكانی ناو گەدەدا .

3-لە قۆناغی سێهەم و كۆتایدا گەدە لەڕێی ئەنزیم و پێكهاتەكانی كە دەری دەدات خۆراكەكان بە تەواوەتی دەگۆڕێن بۆ ترشە چەوریەكان و شەكرەكان  و بەسەر ئەندامەكانی جەستەدا دابەش دەكرێن  لەڕێی خوێنەوە .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك