هۆكارە بۆ دروست بوونی ئازار لە بڕبڕەكانی پشتدا

هۆكارە بۆ دروست بوونی ئازار لە بڕبڕەكانی پشتدا


پزیشكانی پسپۆر لە لێكۆڵینەوەیەكدا دەریانخستووە،ئەوانەی تووشی خەمۆكی بوون زیاتر رووبەرووی ئازاری پشت دەبنەوە بەراورد بەو كەسانەی تووشی خەمۆكی نەبوون.


لێكۆڵینەوەكەش لە رێگەی چاودێری كردنی تەندروستی زیاتر لە  20 هەزار كەس ئەنجامدراوە و تێیدا دەركەوتووە خەمۆكی دەبێتە هۆی كێشەی تەندروستی لە بڕبرەی پشتی مرۆڤدا،بە جۆرێك زۆری ئازاری پشت پەیوەندی بە پلەی ئەو خەمۆكیەوە هەیە كە كەسەكە تووشی بووە،بەپێی لێكۆڵیەوەكە بە شێوەیەكی گشتی بە رێژەی لە 60% ی ئەو كەسانەی تووشی خەمۆكی درێژخایەن بوون بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵینن،بەڵام پزیشكان بە شێوەیەكی روون نەیانتوانیوە كرۆكی پەیوەندی نێوان هەردوو نەخۆشیەكە دیاریبكەن ، بەڵام روونیانكردۆتەوە كە ئازاری پشت بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چالاكی جەستەیی ئارەق كردنەوە كە هاوكاتە لەگەڵ خەمۆكی، هەربۆیە پزیشكان رێنماییی دەدەن كە چارەسەری خەمۆكی بكرێت تاكو رووبەرووی ئازاری پشت نەبینەوە.
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك