سەركەوتن بەسەر قادرمەدا سوودی تەندروستی زۆرە
سەركەوتن بەسەر قادرمە یەكێكە لەو وەرزشانەی كە گوێی پێنادرێت لەژیانی مۆدێرندا و زیاتر ئەسانسۆر بەكار دەهێنرێت .
سەركەوتن بەسەر قادرمەدا سوودی بۆ تەندروستی زۆرە ،پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكراكردوە سەركەوتن بەسەر 400 قادرمەدا ڕۆژانە هاوشێوەی ڕاكردن وایە بۆماوەی 15 خولەك .
سەركەوتن بەسەر قادرمەدا هۆكار دەبێت بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن و دڵ و ماسولەكانی ڕان بەهێز دەكات و هۆكارە بۆ لەدەستدانی كێشی زیاددە و یارمەتی سوتاندنی چەوری زیاددەی جەستەی مرۆڤ دەدات .
ڕۆژانە سەركەوتن بەسەر قادرمەدا ماسولكەكانی قاچ پتەو و بەهێز دەكات و باشترین ڕێگایە بۆ سوتاندنی چەوری زیاددەی جەستە و مرۆڤ دەپارێزێت لەتوشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە و كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت.
پزیشكەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن ئەو كەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە بەسەر قادرمەدا سەر بكەون بۆ ڕزگاربونیان لەبەردی گورچیلە .
بەڵام ئەو كەسانەی كێشەی بڕبڕەكانی پشت و نەخۆشی ئێسكەكانی قاچیان هەیە و تەمەنیان زۆرە باشتر وایە قادرمە بۆ هاتوچۆیان بەكار نەهێنن.
0 .:
إرسال تعليق