چەند ڕاستیەكی سەرسوڕهێنەر لەسەر جەستەی مرۆڤ
جەستەی مرۆڤ یەكێكە لە شتە بەنرخ و بەهادارەكان لەسەر زەوی ، جەستەی مرۆڤ پێكهاتەی لە 37 ترلیۆن خانە و زۆربەیان لە بەكتریا دروست بوە و %60 ی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێكهاتوە ، لەبەر ئەوە ئاو بە گرنگترین پێكهاتەی جەستەی مرۆڤ دادەنرێت و دەتوانیت لەڕێی ئەم بابەتەوە چەند زانیاریەك لەسەر جەستەت بزانێ .
1- پێكەنین ئاسانترین جوڵەی جەستەیە : پێكەنین زیاتر لەخەمباری بە هۆیەوە زۆربەی ماسولكەكانی ڕوخسار دەجوڵێت .
2- غازات :جەستەی مرۆڤ بە بەردەوامی لە 24 كاتژمێردا 12 بۆ 18 جار غازات لە ناوسكیەوە دەردەچێت .
3-خێرای پژمینی مرۆڤ 100 میلە لە یەك كاتژمێردا .
4- ئەو كەسانەی زیرەكن خەونی زیاتر دەبینن لەچاو ئەو كەسانەی زیرەك نین .
5- ئاو زۆر پێویستە بۆ جەستەی مرۆڤ و جەستە لە ژەهر و پێكهاتە نا تەندروستەكان خاوێن دەكاتەوە ، مرۆڤ دەتوانێت بێ خۆراك بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بژی بەڵام ناتوانێت بێ ئاو بژی .
6-بەیانیان ئەگەر پێوانەی باڵای مرۆڤ بكرێت سانتیمەترێك لە باڵای ئاسایی خۆی كورتتر دەردەكەوێت ئەویش بەهۆی ئەو چونەوەیەكەی لە نێوان جومگەكانی جەستەدا ڕودەدات لە ماوەی نوستندا .
7- لوتی مرۆڤ توانای جیاكردنەوەی 50 هەزار جۆر بۆنی هەیە و لە هەمان كاتدا لوتی خانمان زیاتر لە پیاوان توانای بۆنكردنیان هەیە.
0 .:
إرسال تعليق