چوار هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ
دڵ ئەندامێكی سەرەكی جەستەی مرۆڤە و خوێنی پڕ ئۆكسحین بە هەموو ئەندامەكانی جەستە دەدات و خوێنی ناخاوێن وەردەگرێتەوە و بەردەوام ئەم كارە دەكات بۆ ئەوەی دڵت تەندروست بێت پێویستت بەم ڕێنماییانە دەبێت .
1- بەتەواوەتی دوور بكەوەرەوە لە جگەرە كێشان بۆ ئەوەی دەمارە خانەكانی دڵت پاریبَزراوبێت تەسك نەبێتەوە .
2- ڕۆژانە بۆ ماوەی 35 بۆ 45 خولەك وەرزش بكە ، و پێویستە لە هەفتەیكدا پێنج ڕۆژ وەرزش بكرێت چونكە وەرزشكردنی ئاستی كۆلیسترۆڵی سوود بەخش لە خوێندا بەرز دەكاتەوە .
3- ئەو خۆراكانە بخۆ كە تەندروستن و بەهای خۆاكی باشیان تیادایە بۆ جەستە و باشتر وایە ئەو خۆراكانەی دەخورێن لەماڵەوە دروستكرابێت و لە خواردنی خۆراكی دەرەوە دوور بكەوەرەوە .
4- ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە پێویستە لەكاتی خۆیدا دەرمانەكانیان بخۆن بۆئەوەی دڵیان زیانی پێنەگات و ئەو كەسانەش كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە پێویستە دەرمانی پێویست بخۆن بۆ ئەوەی ئاستی شەكری ناو خوێنیان ئاسایی بێت .
0 .:
إرسال تعليق