دەرمانێك كاردەكاتە سەر هەست و سۆزی مرۆڤ
سەرئێشە یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی كە كەم كەس هەیە دوچاری نەبوبێتەوە و بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ بین زۆر كات پەنا دەبەینە بەرخواردنی دەرمانە ئازار شكێنەكان ، بەڵام تا ئێستا ئەوە بە خەیاڵتدا هاتوە خواردنی بەردەوامی ئەم دەرمانە جگە لەوەی چارەسەری سەرئێشە دەكات چ كاریگەریەكی دیكەشی دەبێت ؟
پێگەی ( واشنتن پۆست ) توێژینەوەیەكی نوێی لەسەر ئەم بابەتە بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئەوە هاتوە ئەو كەسانەی بەردەوام دەرمانی ئازارشكێن بۆ كەمكردنەوەی هەستكردن بە ئازار بەكاردەهێنن ئەوە توانای هەستكردنیان كەمدەبێتەوە و ناتوانن هاوشێوەی كەسانی ئاسایی كاردانەوەیان بۆ خەم و كێشەكان هەبێت .
ئەم توێژینەوەیە لەسەر 200 خوێندكاری زانكۆ ئەنجامدراوە و داوایان لێكرا ئەو كاتەی هەست بە ئازار دەكەن حەبی ئازار شكێنن بەكاربهێنن ، دوای تەواوبوونی ماوەی تاقیكردنەوەكە ئەنجامەكە بەو شێوەیە بوو ئەو كەسانەی بەردەوام دەرمانی ئازارشكێنیان بۆ كەمكردنەوەی ئازار بەكارهێنا بوو هەستو سۆزیان كەمببۆوە .
لە توێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە دەرمانی ئازارشكێنەكان كاردەكەنە سەر ئەو شوێنەی بەرپرسە لەخەم خوردن لە مێشكدا و وادەكات كە مرۆڤ هەستكردنی بە خەم و بێزاری بۆ ئەو بابەتانەی لە دەوروبەری ڕودەدات كەمببێتەوە .
2 .:
dasxosh
سووپاس برام
إرسال تعليق