سوودە تەندروستەکانی سندی

سوودە تەندروستەکانی سندی



سندی یان گرێپ فروت بە یەکێک لە میوە بەسوودەکان دادەنرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ و باشتر وایە بەبەردەوامی بیخۆیت چونکە دەبێتە هۆی:

- ڕیشاڵەکانی بە ڕێژەیەکی زۆر تێدایە بۆیە سوودی هەیە بۆ جەستە و لە شێرپەنجەی کۆلۆن دەتپارێزێت.

- کالۆرییەکی زۆر کەمی تێدایەو نابێتە هۆی زیادکردنی کێش.

- مادەی دژە ئۆکسانی بە ڕێژەیەکی زۆر تێدایە و لە زۆربەی نەخۆشییەکان دەتپارێزێت.

- بە سەرچاوەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ دژە ئۆکسانەکان و بەمەش سوودی هەیە بۆ پاراستنی پێست لە وشکبوونەوە.

- ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی LDL کە بە کۆلیستڕۆڵی خراپ دادەنرێت بۆ جەستە، کەم دەکاتەوە بۆیە باشتر واتە ئەوانەیە نەخۆشی کۆلیستڕۆل و نەخۆشی دڵیان هەیە دەتوانن سندی زۆر بخۆن.

- بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنرێت بۆ ڤیتامینەکان و دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرگری کەسەکە و ئەم کۆئەندامە چالاک دەکات.
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك