بەم ڕێگایانە ددانەكانت تەندروست و پارێزراو دەبێت
پاككردنەوەی ددانەكان بەجوانی و سەردانی پزیشكی ددان بە رێكخراوەیی و لەكاتی خۆیدا ، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی ددان و پووك ، ئەمانەش چەند رێنماییەكن بۆ چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی ددانەكان:
1- پێویستە راستەوخۆ لەدوای نان خواردن رۆژانە دووجار ددان بشۆردرێت .
2- ئەو جۆرە فڵچەی ددانانە هەڵبژێرە كەسەری فڵچەكەی بچووكە بۆئەوەی بگاتە ددانەكانی دواوە ، هەروەها ئەو جۆرە هەویری ددان شۆردنە بەكاربهێنە كە ماددەی فلۆرایدی تێدایە ، چونكە ماددەی فلۆراید یارمەتیدەر بۆ بەهێزبوونی مادەی مینای ددان و مەترسیەكانی كلۆربوونی ددان كەمدەكاتەوە .
3-پێویستە ددان بەشێوەیەكی تەواوەتی پاك بكرێتەوە و ماوەی شۆردنی ددان( 2بۆ 3 )دەقیقە بخایەنێت بەلایەنی كەمەوە .
4- پێویستە رۆژانە نێوانی ددانەكان بە پەت پاك بكرێتەوە .
5- دووركەوتنەوە لەخواردنی خواردنەوە گازییەكان و شەربەتی میوە ، چونكە ترشەڵۆكی خۆراك دەبێتە هۆی لاوازكردنی ددان و زیادبوونی بۆشایی نێوان ددان .
6- كەمكردنەوەی خۆراكە شیرینەكان ، چونكە بەكتیریای ناو ددان مادەی شیرەمەنی دەگۆرێت بۆ ترشەڵۆك .
7- پاراستنی ددانەكان لەبەركەوتن و بەكارهێنانی كڵاو كەرەستەی پێویست لەكاتی وەرزشكردندا .
8-جێبەجێكردنی ڕێنماییە پزیشكیەكان لەدوای ددان كێشان و وەرگرتنی رێنمایی لەوبارەوە .
9- دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی ددان بۆ كردنەوەی هەر شتێك جگە لەخواردن ، چونكە ئەگەر ددان بەكاربهێنرێت بۆ شكاندنی گوێز یاخود هەڵپچڕینی شووشە یاخود دڕاندنی كیسە نایلۆنەكان ئەوا ددان رووبەڕووی شكاندن یاخود رووشاویی دەبێتەوە .
10- سەردانكردنی پزیشكی ددان بەشێوەیەكی رێكخراو بۆ پكشنینی ددان .

0 .:
إرسال تعليق