ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی مێشك زیاد دەكات

ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی مێشك زیاد دەكات


ئەو كەسانەی ئالودەی كاركردنن بەشێوەیەكی بەردەوام ئەگەری توشبونیان بەجەڵتەی مێشك زۆر دەبێت ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێیە كە لەسەر 500 هەزار كەس ئەنجامدراوە .

ئەو كەسانە لەماوەی هەفتەیەكدا 48 كاتژمێر كاریان كردوە و ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەی  مێشك بەڕێژەی %10 بەرز ببوەوە و و ئەوانەی لە هفتەیەكدا 55 كاتژمێر كاریانكردبوو ئەگەری توشبونیان بەجەڵتەی مێشك  بەڕێژەی 27% بەرزببوەوە و ئەوانەی لە هەفتەیەكدا 55 كاتژمێر كاریانكردبوو ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەی مێشك  بەڕێژەی %33 بەرزببوەوە .

زاناكان تائێستا بەتەواوەتی نەیانتوانیەوە هۆكاری پەیوەندی كاركردنی زۆر بە توشبوون بە جەڵتەی مێشك بزانن  بەڵام بەبڕوای زاناكان پێدەچێت نائارامی دەرونی و شێوازی ژیانكردنی ڕۆژانە و ماندوبونی ڕۆژانە هۆكاربێت بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن و ئەمەش ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك زیاد دەكات .

هەر پێنج كەس لەنێوان هەزار كەسدا لەجیهاندا هەفتەی 35 بۆ 40 كاتژمێر كاردەكەن كاركردن بێ پشودان  و دانیشتنی زۆر لەماوەی كاركردندا زیانی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت .
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك