ئەو خۆراكانەی پێویستە دایك بیخوات كاتێك شیر بەكۆرپەكەی دەدات

ئەو خۆراكانەی پێویستە دایك بیخوات كاتێك شیر بەكۆرپەكەی دەدات



كاتێك دایكان شیر دەدەن بە كۆرپەكانیان ئەوە پێوسیتە چەند خۆراكێك هەن بیانخوات بۆ ئەوەی جەستەی بەهێزبێت و توانای شیرپێدانی سروشتی هەبێت لەوانەش:

1-خواردنی ماسی سالمۆن و ئەو خۆراكانەی كە ئۆمیگا سێ لەپێكهاتەیدا هەیە وەك گوێز و بادام زۆر بەسوودن بۆ دایك و كۆرپەلەكەی كە شیری پێدەدات.

2-هێلكە:سەرچاوەیەكی زۆر باشی پرۆتینە بەتایبەتی زەردێنەی هێلكە دایكان كاتێك شیر دەدەن بە كۆرپەكانیان پێویستە ڕۆژانە  هێلكەیەك بخۆن .

3-كیوی و شلیك : ئەم دوو میوەیە بڕێكی باش ڤیتامین و كانزا بە جەستە دەبەخشن و بۆ دایكان ئەم دوو میوەیە زۆر بەسوودە.

4-سەوزەكان: وەك سڵق و كاهوو و برۆكلی ،ڤیتایمن ئەی و سی و كانزای ئاسن و پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان بەجەستە دەبەخشێت كاتێك دایك ئەم خۆراكانە بخوات و منداڵ شیری دایكە بخوات ئەوە چاوی منداڵ بەهێزتر دەبێت.

5-قارچك : یەكێكە لەسەرچاوە سروشتیەكانی ڤیتامین دی و ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی جەستە بڕی پێویست كالسیۆمی ناو خۆراكەكان بمژێت و پێویستە دایكانی شیردەر لەهەفتەیەكدا چەند جارێك قارچك بخەنە ژەمی خۆراكەكانیانەوە.
بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك