له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی دوو گه‌نجی ئێزدی ده‌هێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
PM:10:59:03/06/2016
سەره‌تای ئەم مانگه دوو گەنجی کوردی ئێزدی لە ده‌ریای ئیجه‌دا خنکان، لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمیش تەرمه‌كانیان ده‌هێنرێته‌وه بۆ كوردستان.
خەیری بۆزانی، بەرێوبەری گشتیی کاروباری ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به سایتی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە سەره‌تای ئەم مانگەوە دوو گەنجی کوردی ئێزدی لە دەریای ئیجە لە یۆنان خنکان کە بەرەو ئەوروپا کۆچیان دەکرد و کەسوکارەکەیان دەیانویست تەرمەکانیان بگەڕێندرێەوە بۆ ھەرێمی کوردستان."
وتیشی: " سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئامادەیی دەربڕیووە تەواوی کار و خەرجییەکانی گەڕانەوەی ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه لەئەستۆ بگرێت."
بەرێوبەری گشتیی کاروباری ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداكه ھەر کاتێک رێکارە یاساییەکان تەواو بوون، تەرمەکایان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ھەرێم.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو دوو گەنجه‌ی کوردی ئێزدی ناوەکانیان (ئەیاد سەعدۆ حوسێن) و(خەیرۆ خەلەق خدیدە)ە.
0 .:
إرسال تعليق