بایه‌خ به پاكوخاوێنی ناده‌ن
PM:09:53:03/06/2016
ناوه‌كانیان تووشی شۆكت ده‌كات، ئه‌مانه پیس و پۆخڵترینی ئه‌و ناودارانه‌ن كه بایه‌خ به پاكوخاوێنیی جه‌سته‌یی خۆیان ناده‌ن، به‌ڵام كه له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن یان فیستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كان یان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌یانبینیت، زۆر سه‌رنجڕاكێشن.
1- كامیرۆن دیاز – خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكا: هاوشێوه‌ی جولیا رۆبه‌رتس-ی هاوڕێی به بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی عاره‌قی جه‌سته‌ی به‌ناوبانگه و پێشتریش وتبوی كه بۆماوه‌ی چوار رۆژ هه‌مان جلوبه‌رگ له‌به‌ر ده‌كات و دواتر جله‌كانی ناشوات و فڕێیان ده‌دات.
2- جۆنی دیب – ئه‌كته‌ری ئه‌مركیا: یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه بایه‌خ به روخسار و پاكوخاوێنی ناده‌ن، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌زی به خۆشتن نییه و له‌كاتی نواندنی كه‌سایه‌تیی جاكس پیرۆ له زنجیره فیلمه‌كانی Pirates of the Caribbean ، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ددانی نه‌شت تا بۆ ئه‌و رۆڵه ددانه‌كانی زه‌رد ده‌ربكه‌ون.
3- جێسیكا سیمپسن – گۆرانیبێژی پۆپ: هیچ بایه‌خ به شتنی ددانه‌كانی نادات و له‌بری ئه‌وه پارچه قوماشێك به ددانه‌كانیدا ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: "گرنگه ئه‌وه‌یه ددانه‌كانم پاك ده‌ربكه‌ون."
4- برتنی سپێرز- خانمه گۆرانیبێژ: پیس و پۆخڵییه‌كه‌ی ئاشكرایه، هه‌موو جارێك به جلی پیس و قژێكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه نه‌یشتووه.
5- ئه‌ندرسن كوپه‌ر – بێژه‌ری كه‌ناڵی سی ئێن ئێن: هه‌رچه‌نده زۆر قۆزه، به‌ڵام له لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌یدا رایگه‌یاندووه كه له‌وانه‌یه نه‌شتنی جله‌كانی ببێته‌هۆی لێ ته‌كینه‌وه‌ی زۆرێك له هه‌واداره‌كانی، چونكه ئه‌م بێژه‌ره هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك دووجار پانتۆڵه كاوبۆیه‌كانی ده‌شوات ئه‌وه‌ش كاتێك كه خۆی ده‌شوات پانتۆڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌كات و لای ئه‌و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه پاك بووبێته‌وه.
0 .:
إرسال تعليق