بانكی ناوه‌ندی بڕێكی زۆر دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه
PM:07:33:19/05/2016
بانكی ناوەندی عیراق رایگه‌یاند رێژه‌ی فڕۆشتنی دراوه بیانییه‌كانیان بۆ زیاتر له 136 ملیۆن دۆلار به‌رزكردووه‌ته‌وه له كاتێكدا دوێنێ 111 ملیۆن دۆلار بوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌تووه، تیادا هاتووه: "رێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته 26 ملیۆن و 198 هه‌زار دۆلار و نرخی یه‌ك دۆلار 1182 دینار بووه و له زیاكردنه‌كه‌دا 31 بانك و 18 كۆمپانیای گۆڕینه‌وه‌ی دراو به‌شدارییان كردووه ".
هه‌روه‌ك هاتووه: فرۆشتنی دۆلار بۆ بانكه‌كان له ده‌ره‌وه به نرخی 1190 دینار بووه بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌ڵام نرخی فرۆشتن به شێوه‌ی كاش به 1182 دینار بووه بۆ هه‌ر دۆلارێك.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی ئایاری 2016، نرخی 100 دۆلار به 129 هه‌زار دینار بوو.
0 .:
إرسال تعليق