هەرێمی کوردستان دەست بە فرۆشتنی کانزا گرانبەهاکانی دەکات
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کردووە بۆ وەبەرهێنان و دەرهێنانی کانزاکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕەکەی بڵاویکردووەتەوە ''بەپێی ئەو داتا و ڕاپۆرتە مێژوویی و لێکۆڵینەوانەی ئێستا کە لەبەردەستماندان لە ئێستادا لە هەرێم ٧ بلۆکی کانزایی بۆ وەبەرهێنان هەن''، باس لەوەش کراوە کە باوەڕ وایە کە ئەوەندە کانزای بەبایەخ لە هەرێم هەبێت کە بۆ مەبەستەکانی بازرگانیکردن بەکاربهێنرێت.
سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە جۆری کانزاکان لە هەرێمی کوردستان بریتین لە قوڕقوشم و توتیا و مس و کرۆم و نیکڵ و کۆباڵت و مەنگەنیز و ئاسن.
بەپێی داتا و ڕاپۆرتەکان حەوت بلۆکەکە، دوانیان لە شاری دهۆک و دوانیان لە شاری هەولێر و سیانیشیان لە شاری سلێمانین.
0 .:
إرسال تعليق