ژنێک بووە سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە
ڕۆژى پێنجشەممە ٢ى حوزەیرانى ٢٠١٦ دووەم ژن لە پارێزگاى هەڵەبجە پۆستێکى باڵاى حکومەتى وەرگرت.
کوێستان شێخ ئەکرەم، بەوەکالەت بووە سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە و لە ئێستادا پۆستەکانى قایمقامى هەڵەبجە و سەرۆکى شارەوانى لەلایەن ژنەوە بەڕێوە دەبرێن.
لەلایەن خۆشیەوە نوخشە ناسیح قایمقامى هەڵەبجە، وێڕاى پیرۆزبایى هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە پۆستە نوێیەکەیدا.
لەلایەن خۆشیەوە نوخشە ناسیح قایمقامى هەڵەبجە، وێڕاى پیرۆزبایى هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە پۆستە نوێیەکەیدا.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر حەسەن عەبدوڵا، کە سەرۆکى شارەوانى بووە بەوەکالەت چەندجارێک نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکردووە، بەڵام قبوڵنەکراوە.
لە ئێستادا سەرۆکى نوسینگەى مافى مرۆڤى پارێزگاى هەڵەبجەش لەلایەن ژنێکەوە بەڕێوە دەبرێت.
لە ئێستادا سەرۆکى نوسینگەى مافى مرۆڤى پارێزگاى هەڵەبجەش لەلایەن ژنێکەوە بەڕێوە دەبرێت.
0 .:
إرسال تعليق