بە وێنە.. پێشوازیى هاووڵاتیانى نزیک منبج لە شەڕڤانان

بە وێنە.. پێشوازیى هاووڵاتیانى نزیک منبج لە شەڕڤانان

بە وێنە.. پێشوازیى هاووڵاتیانى نزیک منبج لە شەڕڤانان
هاووڵاتیانى دەورووبەرى قەزاى منبج لە دواى ئەوەى گوندەکانیان لەلایەن شەڕڤانانە کۆنترۆڵکراوە بە کۆمەڵ پێشوازییان لە چوونى شەڕڤانان بۆ گوندەکانیان کردووە.
ئاژانسى هەواڵی هاوار ئەمڕۆ ٣ى حوزەیرانى ٢٠١٦ بڵاویکردەوە، گوندى نەمییە کە لە دووەمین ڕۆژى ئۆپراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى منبجدا لەلایەن شەڕڤانانەو کۆنتڕۆڵکراوە، دانیشتوانەکەى لە سەر ڕێگاى گوندەکەیان بە کۆمەڵ پێشوازییان لە شەڕڤانان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاووڵاتیان بە پیر و گەنجەوە لەگەڵ ژنان و کچاندا پێشوازییان لە شەڕڤانان کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرلەبەیانى و دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆدا شەڕڤانانى هەسەدە، لە ناوچەى شەهبا لە نێوان کانتۆنى کۆبانێ و عفرین سێ گوندى تر و گردێکى ستراتیژیان لە ڕۆژئاواى ڕووبارى فورات و لە نزیک قەزاى منبج کۆنتڕۆڵکردبوو. لەو شەڕانەشدا ٢٥ چەکدارى داعش کوژرابوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە شەڕڤانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتى، ڕۆژى ١ى حوزەیرانى ٢٠١٦ ئۆپراسۆنى کۆنترۆڵکردنى قەزاى منبج لەلایەن شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتییەوە (هەسەدە) دەستیپێکرد.
قەزاى منبج دەکەوێتە ناوچەى شەهبا. ناوچەى شەهباش قەزاکانى منبج، جرابلۆس، باب و ئەعزاز لە خۆى دەگرێت و دەکەوێنە نێوان کانتۆنى کۆبانێ و عفرین لە ڕۆژئاواى کوردستان.
ئەنجوومەنى سەربازیى منبج لە ڕۆژى ٢ى نیسانى ٢٠١٦ دامەزراوە و ئامانج لە دامەزراندنەکەى کۆنترۆڵکردنى ئەو قەزایە و دەرپەڕاندنى چەکدارانى داعشە لەو قەزایەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە شەڕڤانان لە ڕۆژى ٢٤ى ئایارى ٢٠١٦ەوە ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنى باکوورى ڕەقەیان دەستپێکردووە


بڵاوی بکەوە لە گۆگڵ پڵەس

عن Hedi

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك