لەم بابەتە باس لەسەر چۆنەتی دروستکردنی وایەرلێس دەکەم لەسەر جۆری WPA2-PSK واتا (Encryption)ەکەی لەم جۆرەیە.ئەم جۆرەیان زۆر سەکەوتوو ترە لە جۆرەکەی تر کە ئەو بە شێوەی (Ad Hoc) بوو یان هەندێک جار ناودەبرێت (Computer-to-computer). بەلام ئەمەیان وەکوو سیتەمی (Router)ە وە هەندێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی SAMSUNG کێشەیان هەبوو بۆیە بشتیان دەبەست بە بەرنامە بۆ دروستکردنی وایەرلێس نموونە: Connectify یان Virtual Router چونکە مۆبایلی SAMSUNG تەنها پاڵپشتی (Router) دەکاتن .وە ئەم جۆرەیان کە باسی لێوە دەکەین وەکوو Router وایەرلێسمان بۆ دروست دەکاتن بۆیە لە ئێستاوە بەرنامەی Connectify لەسەر PCیەکانتان Uninstall بکە چۆنکە هیچی تر پێوستان پێنابێت.وە بۆ هەموو دیڤایسێک (Support)ی دەکاتن وەبۆ بەکارهێنەرانی (Android) یش دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.
سەرەتا CMD دەکەینەوە لە کۆمپیتەرەکەمان جا دەتوانن لە search بیدۆزنەوە بنوسە (CMD) و کە دۆزیتەوە (Right Click)ی لەسەربکەو (Run as administrator) هەلبژێرە.
وەک لە وێنەی {٢} دیارە ئەم کۆدە دەنووسین(netsh wlan show drivers) بۆ ئەوەی بزانین (Adapter)ەکەمان (Support)ی دەکاتن. گەر لە تەنیشت Hosted network supported نووسرابوو (YES) ئەوا بەردەوام بە لەگەلم بەلام گەر نوسرابوو (NO)ئەوا دەبێت (Adapter)ەکەت Update بکەیت.
بۆ دروستکردنی وایەرلێسەکە ئەم کۆدە دەنووسین
(netsh wlan set hostednetwork mode=allow ssid=Abo key=12345678)
لە جێگای {Abo} دەتوانی هەر ناوێکی تر بنووسی بۆ ئەوەی ببێتە ناوی وایەرلێسەکەمان وە لەجێگای {12345678} دەتوانی هەر ژمارەیەکی تر یاخود هەر ناوێکی تر بنووسی بەلام بەمەرجێک دەبێت لە {٨} پیت کەمتر نەبێت.ئینجا Enter لەسەر (Keyboard)ەکەت داگرە.
ئیستا دروستمان کرد بەلام بۆ Start کردنیئەم کۆدە دەنووسین
(netsh wlan start hostednetwork)
ئێستا وایەرلێسەکەمان دروست کرد بەلام هیچ هێلێکی لەسەر Share نەکراوە.گەر ئێستا بە دیڤایسێک (Connect)ی بکەین دەبینین Internet Access ی لەسەر نیە واتا (وهمیە).بەلام بۆ ئەوەی هێلی لەسەر بڵاو بکەینەوە هەلدەستین بە (Share)کردنی هێلەکەمان جا هەر هێلێک بێتن یان وایەرلێسێک بێتن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش دەچینە (Network and sharing center) لە Control Panel. کە کردمانەوە وەک ژمارە {٥} کلیک لەسەر (Status)ی هێلەکەمان دەکەین. دواتر وەک ژمارە {٦} کلیک لەسەر (Properties) دەکەین و ویندۆیەکی ترمان بۆ دەبێتەوە.
لە ویندۆیە نوێیەکە وەک ژمارە {٧} دەچینە سەر (Tab)ی (Sharing) و لە ژمارە{٨} تیکێک لێدەدەین.لە ژمارە {٩} ناوی (Adapter)ەکەمان هەلدەبژێرین هی من بە ناوی (Local Area Connection*13)یە لەوانەیە هی تۆ بەناوی (Wireless Network Connection) بێت، چونکە زۆربەی (PC) بەم ناوەیە.دواتر (OK) دادەگرین وەک ژمارە {١٠}.... ئێستا وایەرلێسەکامن بە سەرکەوتووی دروست بوو .
وا ئێستا وایەرلێسی {Abo} دەبینین کە (Internet Access)ی تەواوە. گەر لە تەنیشت (Access type) نووسرابوو (No Network Access) ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە لە کاتی (Share) کردنی هەلەیەکمان کردیە وە ئەم هەلەیەش زۆربەی لە ژمارە {٩} دەکەن چونکە زۆربەتان نازانن کامە (Adapter)ەکەتانە. گەر بە سەرکەوتووی بیکەی وەکوو من ئەوا لە تەنیشت (Access Type) دەنووسرێت (Internet).. بۆ داخستن ئهوه بنووسه (Netsh wlan stop hostednetwork)
بهخۆم لهسهر Wındows 8 و Wındows 7 تاقیم كردیتهوه........
بە هیوای سەرکەووتن بۆ هەموو لایەک.
لهكاتی كۆپی كردن ئاماژه به نوسهر بكه
Abdurrahman Y. Omer
عبدالرحمن یونس عمر

0 .:
إرسال تعليق