پێشه‌كی
ئه‌م باسه هه‌وڵێكه بۆ وروژاندن و ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوون، ئایدۆلۆجیاو بیركردنه‌وه‌ی تاكی ڕۆژهه‌ڵاتی و هۆكاره‌كانی پابه‌ندی تاك به ئایینه‌وه ( ئایینی ئیسلام وه‌ك نمونه). ئه‌م ده‌قه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵێك نیه بۆ له‌كه‌داركردن و ئیهانه‌كردنی بیروباوه‌ڕی هیچ كه‌سێك و ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ هاندانی تاكی كورد بۆ بیركردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی خود پێش شوێنكه‌وتنی هه‌ر ئایینێك. هه‌وڵێكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستیانه و بابه‌تیانه‌ی كاریگه‌ری ئاین له سه‌ر ڕێڕه‌وی مێژوو له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا.
وه‌ك ئاشكرایه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هۆگری و هاوسۆزیه‌كی زۆری بۆ ئاینه‌كه‌ی هه‌یه و ئه‌م هاوسۆزیه‌ش له بیری میانڕه‌وی ئیسلامیه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌و په‌ڕی بیری فه‌ندۆمێنتالیستی ئیسلامی كه وه‌چه‌خه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆره. كوردستان له چاو زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا خاوه‌نی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌یه و بیری میانڕه‌وی ئیسلامی تێیدا باڵاده‌سته. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مینه‌یه‌ك هه‌ن كه چمكی ڕادیكاڵی ئاینی ئیسلامیان گرتووه‌و تیرۆر و توندوتیژی به به‌شێك ئه‌بینن له دنیابینی ئیسلامی و به پێویستی ده‌زانن له سه‌پاندنی ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌دا. بۆیه زیاتر له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی ، باسێكی له‌م جۆره له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا پێویسته. ئه‌م ده‌قه هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جه‌وهه‌ریانه بداته‌وه: ئێمه له كوێوه هاتووین؟ ئاینه‌كان چۆن دروست بوون؟ ئیسلام بۆچی و چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟ هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ئیسلام چی بوو؟ هه‌ڵه‌ی بنه‌ڕه‌تی له فه‌لسه‌فه‌ی ئایندا چیه؟ ئایا مرۆڤ پێویستی به ئاین هه‌یه؟ ئایا خودایه‌ك بوونی هه‌یه؟ ئایا ئاینی ئیسلام ئاینێكی ئاسمانیه؟ ئایا ئاینی ئیسلام ئاینێكی گونجاوه بۆ مرۆڤایه‌تی؟ ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر له‌م كتێبۆكه‌یه‌دا.
به‌شی یه‌كه‌م: سه‌ره‌تای گه‌ردوون
ئێمه له كوێوه هاتوین؟
ئه‌سته‌مه مرۆڤێكی خاوه‌ن ئاوه‌ز له‌سه‌ر زه‌وی ژیابێت وڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و پرسیاره‌ی له خۆی نه‌كردبێت كه ئایا ئێمه له كوێوه هاتووین؟ چۆن دروست بووین؟ گه‌ردوون چۆن دروستبووه؟
ڕه‌نگه وه‌ڵامی دروستی ئه‌م پرسیارانه له ئێستاوه تا ئاینده‌یه‌كی دوور به‌رده‌ستی مرۆڤایه‌تی نه‌كه‌وێت. به‌ڵام هه‌نووكه له زۆر بواری زانست‌دا بیردۆزی به‌هێز و مانادار دۆزراوه‌ته‌وه و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دڵنیایی ده‌ده‌نه مرۆڤ. له بواری فیزیادا ، پرسیاره‌كه ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوونه و دواتریش دروستبوونی هه‌ساره‌ی زه‌وی و پێكهاته‌ی ئاوه له‌سه‌ری. له ئێستادا بیردۆزی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره یان بیگ بانگ له لایه‌ن به‌شی هه‌ره‌زۆری زانایانه‌وه وه‌ك بیردۆزی دروستبوونی سه‌ره‌تای گه‌ردوون قبوڵكراوه. ده‌یان تاقی كردنه‌وه و شیته‌ڵكاری بیركاریانه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بیردۆزه كراوه و هه‌موو تاقی كردنه‌وه‌كان ڕاستی بیردۆزه‌كه ده‌خه‌نه ڕوو.
بیردۆزی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره چی ده‌ڵێت؟
به‌پێی ئه‌م بیردۆزه بۆشایی ڕه‌ها به ته‌واوه‌تی خاڵی نیه له هه‌موو شتێك. ده‌كرێ چه‌ندین وردیله‌ی بنه‌ڕه‌تی له هیچه‌وه دروستببن باری بۆشایی ڕه‌ها جێگیر نیه‌و به‌رده‌وام لێكه‌وتن و كارلێك له نێوان بوون و نه‌بووندا هه‌ی. وه‌ك چۆن ئاو له پله‌ی كوڵاندا ناجێگیره و بڵقی هه‌وا دروست ئه‌كات ئاواش له بۆشایی ڕه‌هادا وردیله‌ی بنه‌ڕه‌تی دێنه‌بوون له هیچه‌وه. ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ جێی باوه‌ڕ نیه و هێنانه پێشچاوی دروستبوونی شتێك له هیچه‌وه بۆ ئێمه ئه‌سته‌مه. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بوونه‌وه‌رێكی سنوردارین و ته‌نها به پێنج هه‌ست بنه‌ڕه‌تی هه‌ست به دنیای ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ین. ئاوه‌زمان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سنورداره‌و ته‌نها شتێك ده‌توانین بهێنینه پێشچاو كه پێشتر ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بینیومانه. بۆ نمونه ئێمه ناتوانین بیهێنینه پێشچاوی خۆمان كه شتێك له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت له دوو شوێن بێت. به‌ڵام زانستی كوانته‌م ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه گه‌ردیله ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا له چه‌ند شوێنێك بێت. بۆیه زیره‌كی مرۆڤ تا شوێنێكی دیاریكراو بڕده‌كات و سنورداره. به‌ڵام خۆ زانست هه‌ر ئه‌وه نیه كه ئێمه ده‌توانین بیهێنینه پێشچاوی خۆمان و ئه‌قڵی ئێمه‌ی مرۆڤ بڕی ده‌كات. زانست زۆر له‌وه فراوانتره و هێشتا ئێمه دڵۆپێكمان هه‌یه له ده‌ریایه‌ك. كه‌واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ سنوری ئاوه‌زی خۆمان تێپه‌ڕێنین ئه‌بێ واز له‌وه بێنین به ته‌نها پشت به ئه‌قڵی خۆمان ببه‌ستین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌قڵی مرۆڤ تا شوێنێكی دیاریكراو ئه‌مانبات. كه‌وابێ مرۆڤ چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی كلیلی نهێنیه‌كانی گه‌ردوون بكاته‌وه كه له ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌وره‌یه و ڕۆبچێته نێو نهێنیه‌كانی دنیای ته‌نۆلكه‌و وردیله‌كانه‌وه كه له ڕاده‌به‌ده‌ر بچووكه.
ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامێكی ساده‌ی هه‌یه ئه‌ویش بیركاریه. بیركاری زمانی ئاخاوتنی نێوان گه‌ردوون و مرۆڤه .مرۆڤ له ڕێگه‌ی بیركاریه‌وه ده‌زانێت گه‌ردوون چیه و چۆن كارده‌كات له بچووكترین ته‌نۆلكه‌وه تا زه‌به‌لاحترین گه‌له‌ئه‌ستێره. له ڕێگه‌ی شیته‌ڵكاری بیركاریه‌وه ئێستا ده‌زانین كه له گه‌ردوون دا یانزه ڕه‌هه‌ند هه‌یه له كاتێكدا ئێمه‌ی مرۆڤ ته‌نها ده‌توانین سێ ڕه‌هه‌ند ببینین و كاتیش ده‌بێته چواره‌م.
زمانی بیركاری له ساده‌ترین هاوكێشه‌وه كه ڕۆژانه به‌كاری ده‌هێنین هه‌میشه وه‌ڵامی دروست و دڵنیایی ڕه‌های داوه به مرۆڤ. مرۆڤایه‌تی له یه‌ك كۆ یه‌ك یه‌كسانه به دووه‌وه ده‌ستی كرد به دۆزینه‌وه‌ی زمانی بیركاری بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ڵ دنیای ده‌وروبه‌ری. ئه‌گه‌ر ئه‌م زمانه‌مان به دروستی زانی له هه‌ر بوارێكدا ئه‌وا هه‌میشه وه‌ڵامی ڕاستمان ده‌ست ده‌كه‌ّوێت. كه‌واته ده‌شتوانین بڵێین ئه‌وه‌ی بیركاری پێمان ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تایی گه‌ردوون و دروستبوونی ته‌نۆلكه له هیچه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕاسته. هه‌ر وه‌ك چۆن دوو كۆ دوو یه‌كسانه به چوار ڕاسته. بۆیه زاناكانی بواری فیزیا هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن و دڵنیان كه بیركاری كلیلی كردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی دروستبوونی گه‌ردوونه.
گه‌ردوون یان كۆگه‌ردوون؟
بیردۆزی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ته‌نها بیردۆز نیه كه سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوون لێك ده‌داته‌وه. به‌ڵكو بیردۆزی هه‌ڵاوسانی گه‌ردوونی یان ئینفله‌یشن پاڵپشتی بیردۆزی یه‌كه‌م ده‌كات بۆ لێكدانه‌وه‌ی دروستبوونی ماده و گه‌ردوونێكی زه‌به‌لاح. به‌پێی ئه‌م دوو بیردۆزه گه‌ردوون ته‌نها له یه‌ك وردیله‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌وه دروستده‌بێت كه قه‌باره و بارستایی بێ ئه‌ندازه بچووكه. به‌ڵام ئه‌م ته‌نۆكه بچوكه هه‌ڵاوسان و گه‌وره‌بوون و چه‌ندباره بوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له ماوه‌یه‌كی زۆر زۆر بچو‌وكدا (زۆر كه‌متر له چركه‌یه) و به‌شی هه‌ره زۆری قه‌باره‌ی گه‌ردوونی لێ دروست ده‌بێت. بیردۆزی ئینفله‌یشن ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه كۆی وزه‌ی ناو گه‌ردوون یه‌كسانه به سفر. هێزی كێشكردنی زه‌وی وزه‌ی سالبی ناو گه‌ردوون پێك ده‌هێنێت و ماده‌و ڕه‌شه‌ماده‌ش وزه‌ی موجه‌ب. به‌م شێوه‌یه ئه‌و دوو جۆره وزه‌یه یه‌كتر هاوتا ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه گه‌ردوون له هیچه‌وه یان نزیك هیچه‌وه دروستبووه. زۆرێك له زاناكان له ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كۆكن. له هه‌مان كاتدا زۆرێك شیته‌ڵكاری بیركاری پشتی بیردۆزی هه‌ڵاوسان و بیردۆزی ته‌قینه‌وه گه‌وره ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ده‌شێ ئه‌م گه‌ردوونه‌ی ئێمه ته‌نیا نه‌بێت و ناكۆتا گه‌ردوون بوونی هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك پێشتر باسمان كرد بۆشایی ڕه‌ها جێگیر نیه و وردیله‌ی بنه‌ڕه‌تی تێدا دروست ده‌بێت له هیچه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕێ خۆش ده‌كات بۆ هه‌ڵاوسان و ته‌قینه‌وه‌ی نوێ و دروستبوونی گه‌ردوونی نۆێ. ئه‌م دیارده‌یه‌ش وا ده‌كات ناكۆتا گه‌ردوون دروستبێت.
زه‌وی چۆن دروستبوو؟
زه‌وی له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه واته له نزیكه‌ی چوار ملیار و نیو ساڵ پێش ئێسته‌وه به گۆڕانكاری گه‌وره‌و جیاوازدا تێ په‌ڕیوه. زانستی مێژووی گه‌ردوون ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه گه‌ردوون یه‌كه‌مجار تۆپه‌ڵه‌گازێك بووه به چه‌ندین ملیۆن ساڵێك ئه‌م گازه چڕبۆته‌وه و ئه‌ستێره‌یه‌كی گڕاوی دروستكردووه. قۆناغی دوای ئه‌مه‌ش به قۆناغی ساربوونه‌وه‌ی به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی داده‌نرێت. ئه‌م ساردبوونه‌وه‌یه‌ش دروستبوونی به‌رگه هه‌واو ئاوی سه‌رزه‌وی به‌دوادا دێت كه كاتێكی زۆری خایاندووه ڕووكاری گۆڕیوه پارچه‌یه‌ك به‌ردی پته‌وه‌وه بۆ هه‌ساره‌یه‌كی له‌بار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ژیان.
درێژه‌ی ئه‌م باسه به چه‌ند به‌شێك بڵاو ده‌كرێته‌وه
ژیان چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟
ژیان له‌سه‌ر زه‌وی له دروستبوونی ماده‌ی ئه‌ندامیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ماده‌ی ئه‌ندامیش ئه‌نجامی كارلێكه جیاوازه‌كانی نێوان توخمه كیمیاییه‌كانه. پلەی گه‌رمای یه‌كجار به‌رزی زه‌وی له سه‌ره‌تادا ڕێ خۆشكه‌ربووه بۆ دروستبوونی ماده‌ی ئه‌ندامی كه خاوه‌نی به‌ندی كیمیایی ئاڵۆزن. زه‌وی كاتێكی یه‌كجار زۆری ویستووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماده ئه‌ندامیانه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڵاوببنه‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی. له‌م قۆناغه به دوواوه خانه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وتن و ناوه‌ندی گونجاویان بۆ ڕه‌خسا بۆ مانه‌وه. زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه خانه سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر سه‌ره‌تایی تر و ساده تر بوون له‌و زینده‌وه‌ره تاكه خانانه‌ی كه ئێستا هه‌ن. هه‌ربۆیه توانیویان زۆربن و گه‌شه ومانه‌وه‌یان به‌رده‌وام بێت به درێژایی ملیۆنان ساڵ تا گۆڕاون به خانه‌ی سه‌ره‌تایی پێكهاته ئاڵۆزتر.
به‌م پێیه و به‌پێی بیردۆزی به‌ناوبانگی په‌ره‌سه‌ندن به‌درێژایی سه‌دان و هه‌زاران ملیۆن ساڵ جۆره‌كانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی سه‌ریان هه‌ڵداوه. بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن كه له ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدە، چارڵز داروین خستیه‌ڕوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زانستیانه گه‌شه‌سه‌ندنی ژیان لێك ده‌داته‌وه. سه‌دان و هه‌زاران به‌ڵگه‌ی زانستی له‌به‌رده‌سته بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بیردۆزه‌و تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی زانایان له ئێستادا وه‌ك یاسای ژیان ناوی ده‌به‌ن نه‌ك وه‌ك بیردۆز. به‌به‌ردبووه‌كان له جۆره جیاوازه‌كانی زینده‌وه‌ران و ڕووه‌كه‌كان به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و به‌ڵگانه پێك ده‌هێنن كه ڕاستی ئه‌و بیردۆزه ده‌سه‌لمێنن. بۆ نمونه ئه‌ڵقه‌ی ونبووی نێوان دوو جۆری زینده‌وه‌ر كه له ئێستادا بوونیان هه‌یه به شێوه‌ی به‌به‌ردبوو دۆزراوه‌ته‌وه. به‌مه‌ش زنجیره‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ته‌واو له سه‌ره‌تاییترین خانه‌وه تا مرۆڤ كه ئاڵۆزترین بوونه‌وه‌ره بوونی هه‌یه به‌شێكی زۆری ئه‌ڵقه‌كانی له زینده‌وه‌ران یان به‌به‌ردبووی ئاژه‌ڵه له‌ناوچووه‌كان له‌به‌رده‌سته.
بۆچوونی ئایینه‌كان له سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ژیان چیه؟
پێده‌چێت ئایین له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه هاتبێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه ئێمه له كوێوه هاتووین و بۆ كوێ ده‌چین؟ هه‌ر بۆیه هه‌موو یان زۆرێك له ئایینه‌كان خاوه‌ن بانگه‌شه‌ی خۆیانن له‌سه‌ر چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی ژیان. ئایینی مه‌سیحیه‌ت به پەیمانی كۆن و نوێكه‌یه‌وه بوونی ژیان بۆ خوایه‌كی باڵاده‌ست ده‌گێڕنه‌وه كه سه‌رجه‌م گه‌ردوون و ژیانیشی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكردووه. هه‌ربۆیه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندندا كڵێسا به توندی كه‌وته دژایه‌تی كردنی و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی كرده‌وه. تا گه‌یشته حوكمی كوشتنی زانایانی بایۆلۆجی داكۆكیكار له‌م بیردۆزه له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌نیسه‌وه له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات. زانست كۆڵی نه‌دا و چه‌ندین زانكۆی جیهانی كه‌وتنه توێژینه‌وه له‌م بیردۆزه و رۆژ به‌ڕۆژ به‌ڵگه‌ی نوێ دۆزرانه‌وه كه پاڵپشتی بیردۆزه‌كه‌ی ده‌كرد.
دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی ورد و چڕ‌وپڕ بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن بوو به لقێكی گرنگی زانستی زینده‌وه‌رزانی و كرایه پڕۆگرامی خوێندنه‌وه. ئیدی بۆ كڵێسا كارێكی خۆكوژی ده‌بوو كه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و زانیاردا بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن ڕه‌ت بكه‌نه‌وه. به تایبه‌ت له ئه‌وروپادا كه هه‌میشه زانست سه‌ركه‌وتووبووه به سه‌ر ئایدۆلۆجیای دینی و كه‌لتوریدا. هه‌ر بۆیه كڵێسا ڕیفۆرمی له بیری دروستبوونی زه‌وی و گه‌ردوون له حه‌وت شه‌وو ڕۆژدا كرد و چۆكی دادا بۆ قبوڵكردنی هه‌ردوو بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره.
ئایینی بودایی كه زیاتر له قاڵبی فه‌لسه‌فه‌ی ژیاندایه تا ئاین كاری به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری چۆنێتی دروستبوونی ژیان و گه‌ردوونه‌وه نیه و زیاتر قوڵبۆته‌وه له داڕشتنی ڕێكاری چۆن ژیان و فه‌لسه‌فه‌ی ئاكاری باش‌دا. ته‌نها ئایینی گه‌وره كه ده‌مێنێته‌وه و بانگه‌شه‌ی حه‌تمی و نه‌گۆڕی هه‌یه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه پێشتر وروژێنران ئاینی ئیسلامه. ئایینی ئیسلام بڕوای وایه گه‌ردوون له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م دا له لایه‌ن خوایه‌كی باڵاده‌سته‌وه بنیاتنراوه و مرۆڤ له قوڕ دروستكراوه. ئه‌م ئاینه و شوێنكه‌وتوانی زۆر به توندی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی كه گرنگه تیشكی بخرێته‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بانگخوازان و شوێنكه‌وتوانی ئه‌م ئایینه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رهه‌ڵستی ئه‌م بیردۆزه زانیستیانه بكه‌ن له ڕێگه‌ی به درۆخستنه‌وه‌ی بیردۆزه‌كانه‌وه به پشت به‌ستن به ده‌قه ئایینیه‌كان نه‌ك به پشت به‌ستن به خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. بۆ نمونه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی ڕوون و ئاشكرایان له‌به‌رده‌ست نیه بۆ پاڵپشتی دروستكردنی مرۆڤ له قوڕ له كاتێكدا هه‌ردوو بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره پاڵپشتی كراون به سه‌دان به‌ڵگه‌ی زانستی.
ئه‌وه‌ی ئیسلام پشتی پێ ده‌به‌ستێت جگه له وه‌همێكی خاڵی له دژایه‌تی كردن عینادیه‌كی ڕه‌های زانست هیچی تر نیه. ئیسلام نایه‌ت له‌سه‌ر بڕگه و بابه‌ته‌كانی ئه‌م بیردۆزانه بوه‌ستێت و به جیا قسه‌یان له‌سه‌ر بكات و به وه‌ڵامی دروست و په‌سه‌ندكراو و به‌ڵگه‌ی فه‌لسه‌فی یان زانستی به‌هێز ڕه‌تیان بكاته‌وه به‌ڵكو كۆی گشتی بیردۆزه‌كان دژایه‌تی ده‌كات و وێناكردنێكی نازانستیانه‌و كۆمیدیانه ده‌كاته سه‌نته‌ری دژایه‌تیه‌كانی. بۆ نمونه بانگخوازه‌كان له زۆرێك له كۆڕه‌كانیاندا دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه كه چۆن مه‌یمون ده‌گۆڕێت بۆ مرۆڤ؟ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ناهۆشیاری ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره قورسه به زانست. ته‌نها وه‌ڵامی ئاسان و باوه‌ڕپێكراو بوونی خودایه. بۆ نمونه موسڵمانان له‌وه ناگه‌ن كه گۆڕانی مه‌یمون بۆ مرۆڤ به ڕۆژێك و دوو ڕۆژ ڕووی نه‌داوه.
ئه‌وان له زۆری بێ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كاته تێ ناگه‌ن كه ئه‌م پرۆسه‌یه خایاندویه‌تی. ڕه‌نگه سه‌دان ملیۆن ساڵی ویستبێت تا مرۆڤ كلكی پوكابێته‌وه و شێوه‌ی له‌ش ولاری گۆڕابێت و ئاوه‌زی په‌ره‌ی سه‌ندبێت. جگه له‌وه‌ش بازدانی بۆماوه‌یی كه یه‌كێكه له پایه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن زۆر جار بووه‌ته هۆی گۆڕانی خێرا له سیفات و شێوه‌ی بونه‌وه‌ره‌كاندا. مرۆڤ كه ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ده‌ژی ئاسان نیه بتوانێت مه‌ودای هه‌زار ساڵ بهێنێته پێشچاوی چ جاوی ملیۆنێك یان سه‌دان ملیۆن ساڵ. ئاسان نیه مرۆڤی نائاگا له زانست بتوانێت ئه‌و هه‌موو كاریگه‌ریه ببینێت كه جۆری خواردن و گۆڕانی ئاو‌و هه‌واو گۆڕانی سیفاتی بۆ ماوه‌یی و زاووزێی نێوان جۆره‌كان هه‌یبووه له‌سه‌ر گۆڕانی جۆرێك بوونه‌وه‌ر بۆ جۆرێكی تر.
ئایین چۆن په‌ره‌یسه‌ند؟
مێژووی ئایین زۆر دێرینه‌و ده‌شێ له‌و كاته‌وه مرۆڤ بیری په‌ره‌ی سه‌ندووه و توانای د‌رك كردنی به دیارده و ته‌نه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌بووه ئایین سه‌ری هه‌ڵدابێت. پێ ده‌چێ هه‌ست كردن به خود یه‌كه‌م هه‌نگاوی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی دێرین بووبێت له توانایه‌كی باڵاتر له خود. توانایه‌ك كه ده‌شێ ده‌ستی هه‌بوو بێت له دروستكردنی خوددا. به دڵنییاییه‌وه مرۆڤی كۆن له ئاست پرسیاری له كوێوه هاتووین دا بێ وه‌ڵام بووه. بۆیه زۆر نزیكه یه‌كه‌م شتێك كه به خه‌یاڵیدا هاتووه توانایه‌كی سه‌روسروشتی بووه كه ئه‌وی دروستكردووه. له‌مه‌وه باوه‌ڕ به بوونی خودا یان توانایه‌كی بێ كۆتا سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌ستی خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌م توانایه و پێویستی ئه‌و به پارێزگاری و ده‌ستگرتنی له كاتی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌دا په‌رستشی دروستكردووه.
مرۆڤی سه‌ره‌تایی له ته‌نیایی و بێ توانایی خۆی ترساوه و هه‌میشه به دوای كه‌سێك یان توانایه‌كدا گه‌ڕاوه پارێزگاری لێ بكات. هۆكارێكی تری سه‌رهه‌ڵدانی ئایین بریتیه له بوونی پرسیارگه‌لی بێ وه‌ڵام له دیدی مرۆڤی مێژوویدا. بۆ نمونه خۆر وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامۆ یان شتێكی زیندووی خاوه‌ن توانا سه‌یر كراوه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین دۆكیومێنتی مێژووییه كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن مرۆڤی كۆن ئاگر و ئاو‌و ده‌ریا و چه‌ندین شتی تری په‌رستووه كه توانای لێكدانه‌وه‌ی هۆكاری بونیانی نه‌بووه بۆیه به پیرۆزی زانیون. مانگ و هه‌ساره‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به هه‌مان شێوه. خۆر په‌رستی یان هه‌ساره په‌رستی مێژوویه‌كی دوور ودرێژی هه‌یه. ئه‌وه‌تا ڕۆمانیه كۆنه‌كان جوپیتێر ده‌په‌رستن و تا مێژوویه‌كی نزیكیش خۆر په‌رستی له نێو هه‌ندێ له گه‌لاندا بوونی هه‌بووه. كه‌واته زانست ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ئایین به درێژایی مێژوو له بیرۆكه‌وه گه‌شه‌ی سه‌ندووه و فراوان بووه به‌پێی ئه‌زموونی مرۆڤ و كرداری هاتۆته‌سه‌ر. ئاشكرایه له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییشدا گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م یان مانه‌وه‌ی نه‌ریت له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر فاكته‌ری سه‌ره‌كی بڵاوبونه‌وه‌ی ئایین بووه ته‌ریب له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتواندا.
مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا حه‌زی به بارنه‌گۆڕین هه‌یه‌و كه‌متر خولیای گۆڕانكاری تێدایه. بۆیه گۆڕانكاری له نه‌ریت و كه‌لتوردا لای هه‌ندێ له گه‌لانی دواكه‌وتوو گران و نه‌خوازراوه. جگه له‌وه‌ش مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا له تاریكی ده‌ترسێ. ده‌ترسێ له مردنی ئه‌به‌دی و دووباره زیندوونه‌بوونه‌وه. ده‌ترسێ له‌وه‌ی خۆی بێ پشت و په‌نا ببینێ له‌به‌رده‌م ئه‌و كێشانه‌دا كه له ژیانیدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. هه‌ربۆیه زۆر جار پاڵ به گومانه‌كانیه‌وه ده‌نێت و فشار ده‌خاته سه‌ر خۆی بۆ مانه‌وه له سێبه‌ری باوه‌ڕدا. به زۆر باوه‌ڕ به‌خۆی ده‌هێنێت كه هێزێكی سه‌روسروشتی یان خوایه‌ك هه‌یه كه پارێزه‌رێتی و ژیانی دوای مه‌رگی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. ئه‌م ترسه له تاریكی لێره‌دا ناوه‌ستێت و زۆر كایه‌ی ژیانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه. به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی له یه‌قین دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌چێته بازنه‌ی گومانه‌وه. هه‌ركاتێ ته‌نییایی خۆی له ژیاندا به‌رامبه‌ر گرفت و ئه‌سته‌نگه‌كانی ڕۆژگار ده‌بینێت و خوایه‌كی به توانا له پشت سه‌ری خۆیه‌وه نابینێ ترس دایده‌گرێت و به‌ره‌و باوه‌شی باوه‌ڕ خۆی په‌لكێش ده‌كاته‌وه.
ترسی مرۆڤ ته‌نیا له تاریكی و نه‌مانی هه‌تا هه‌تایی نیه له دوای مردنی. به‌ڵكو خۆشه‌ویستیه‌تی بۆ ژیان و بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه له نه‌بوونی خودایه‌كدا بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مرێت و جارێكی تر زیندوو نابێته‌وه تا بژی و چێژ له ژیان ببینێ. ترسه له بێ مانایی ژیان كه كۆتایی هه‌یه و ئه‌به‌دی نیه. ترسه له به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ژیان. هه‌ربۆیه هه‌نگاونان به‌ره‌و بیركردنه‌وه له بێ ئایینی زۆر دژوارتره له هه‌نگاو نان به‌ره‌و باوه‌ڕ. با بنه‌مایه‌كی مه‌نتیقیشی نه‌بێت هه‌ر باوه‌ڕ ئاسانتر و بێ مه‌ترسی تره له بێ باوه‌ڕی. ئه‌گه‌ر به‌م پێوه‌ره بیربكه‌ینه‌وه ڕه‌نگه بگه‌ینه به‌راوردێكی دادیار و دنیابینیه‌كی زانستیانه. ده‌توانین ڕه‌خنه بگرین و واقعی بین له هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستی و دروستی ئاییندا. به‌ڵام گه‌یشتن به‌م جۆره بیركردنه‌وه و ئاوزانه هۆشیاری و ژیری تاكی ئه‌وێت. ئه‌وه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا نامۆیه.
هه‌ر بۆیه توند باوه‌شكردن به ئاییندا و ترسان له دووركه‌وتنه‌وه له باوه‌ڕ به‌رجه‌سته‌یه. هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ناهۆشیاری و ئایینداری به درێژایی مێژوو به ته‌ریبی به نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا هاتوون. بێ گومان جۆرێك له هۆشیاری و كۆڕی مه‌عریفی له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان و له‌ناوچه جیاوازه‌كاندا ئاماده‌یی هه‌بووه له مێژوودا. به‌ڵام هۆشیاری ئایینی زاڵ بووه و هه‌میشه هه‌ر هه‌وڵێك یان بزاڤێك به‌ره‌و بێ باوه‌ڕی به توندی دژایه‌تی كراوه و سزای مردنی هه‌بووه. له كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌پێنراوی ئایینسالاریشدا هه‌میشه پابه‌ند بوون به نۆرم و نه‌ریته باوه‌كانه‌وه سه‌پێنراوه كه‌مترین مه‌ودای هه‌ناسه‌دان و بیركردنه‌وه‌ی ئازادی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ تاك. جگه له‌مانه ده‌سپێشخه‌ری ئایینه‌كان له دانانی سزای قورس بۆ بێ باوه‌ڕی له ژیانی دوای مردن‌دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی تاك له گومان و تێ ڕامان. بێ باوه‌ڕی یان گومان له بوونی خالق له زۆرێك له ئاینه‌كاندا سزاكه‌ی دۆزه‌خی نه‌بڕاوه‌یه. ئه‌مه فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئیفلیجكردنی بیركردنه‌وه‌ی تاك و نه‌توانایی تێڕامانێتی له ئایین به چاوی ڕه‌خنه.

0 .:
إرسال تعليق